riklam

وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات

کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04
وەفدی یەکێتی تایبەت

وەفدی یەکێتی

یەکێتی

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوبەیەو چەند گرێبەستێکیشیان بۆ بواری وەبەرهێنان و سەمایەگوزاری و دروستکردنی کارگە لە سنووری سلێمانی ئیمزاکرد. 


وفدەکەی یەکێتی پێکهاتوە لە  شێخ ئەحمەدی نۆکان بەرپرسی سەرچاوە داراییە گشتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. هاوڕی شێخ دارۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی،  بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA، گرێبەستە ئیمزاکراوەکان لە بواری بازرگانی و کستوکاڵ و وەبەرهێناندایە. 


سەرچاوەیەک لە وەفدەکە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" وەفدەکە جگە لە ئیمزاکردنی چەند گرێبەستێک، سوود لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی دوبەی وەردەگرن لەبواری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری هەمەلایەن". 


"یەکێتی دەیەوێت کەرتی کشتوکاڵ و خۆراک لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە  سەربەخۆکانیان ببوژێنێتەوە و ئاسایشی خۆراک بپارێزێت و دەرفەتی هەلی کار فراوان بکات  ". سەرچاوەکە وایوت. 


 بەوتەی سەرچاوەکە:" یەکێتی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بەرپرس و وەبەرهێنەرانی ئیماراتدا هەیە و هەوڵدەدات ئەو پەیوەندییانە زیاتر بەرەو پێش ببات، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بە هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بگەیەنێت و کە ژینگەی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و ئابووری لەباریان هەیە".


وەفدەکەی یەکێتی بەسەردانێکی رەسمی چەند رۆژێکە لە ئیماراتە و بڕیارە ژمارەیەک دیداری گرنگ ئەنجام بدات.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket