ڕاگه‌یاندنی كوردی له دژی كۆرۆنا
بیروڕا 02:07 PM - 2020-03-11.
ڕاگه‌یاندن هه‌میشه ئاماده‌گی هه‌یه له هه‌موو كایه‌كانی ژیانی مرۆڤدا، ئیتر ئه‌و ئاماده‌گییه به دیوی پۆزه‌تیف یان به دیوی نێگه‌تیفدا بێت. له‌م كایه‌ی ئیستادا كه بواری ته‌ندروستییه، په‌تای كۆرۆنا ، یان بڵێین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فرمی له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك ( په‌تا) هه‌ژمار نه‌كراوه. ئه‌م حاڵه‌ته سه‌ره‌تا له ووڵاتی چین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا كرا، ئه‌م وڵاته بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن ، 3 بواری به جدی خسته سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری له دژی فایرۆسی كۆرۆنا بریتی بوون له: بواری ئه‌منی، بواری ته‌ندروستی، بواری ڕاگه‌یاندن. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا سه‌رنج ده‌خه‌مه‌سه‌ری، بواری ڕاگه‌یاندنه.
وڵاتی چین له‌وبواره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی جدی چه‌ند هه‌نگاوێكی نا كه به كورتی تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ری، بریتین له:
1- دانانی كه‌ناڵێكی فه‌رمی كه ببێته سه‌رچاوه‌ی زانیاری راست و دروست بۆ هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، كه زانیارییه‌كانی له سێ كه‌ناڵی دیاریكراوی ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، ئه‌نته‌رنێت، بڵاوده‌كرده‌وه‌و هیچ دكتۆر‌و نه‌خۆشخانه‌و كه‌سایه‌تییه‌ك بۆی نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك بڵاو بكاته‌وه.
2- دیاری كردنی كه‌ناڵێك وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی، ڕینمایی خۆپاراستن، ناسینی سروشتی فایرۆسه‌كه، شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌ی. هه‌روه‌ها به‌درۆ خستنه‌وه‌ی (هه‌واڵی درۆ) كه له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان پرۆپاگه‌نده، یان ڤیدۆو زانیاری ناڕاست بڵاوده‌كرایه‌وه.
3- به‌كار هێنانی ( SMS ) كوره نامه‌ی نوسراو‌و ده‌نگی، له ڕێی مۆبایله‌وه زانیاریء رێنمایی گه‌یه‌نراوه‌ته هه‌موو تاكێكی چین.بۆ نموونه، له ڕێی كورته‌نامه‌وه هه‌موو تاكێك ئاگادار كرا كه ده‌بێت كه‌مامه ببه‌ستێت ده‌نا له‌كاتی بینینی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به بێ دادگایی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌ند ده‌كرێت.
4- به‌كار هێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریءهۆشیاریی ته‌ندروستی.
5- به‌كار هێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له گوند و شوێنه دووره‌ده‌سه‌كان.
به‌و شێوه‌یه‌ء چه‌ندین شێوازی تر، ڕاگه‌یاندن رۆڵێكی گرنگی بینیوه له ڕێگریی له‌ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر.هه‌رێمی كوردستانیش پریشكی فایرۆسی كۆرۆنای به‌ركه‌وتووه، لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم سێ جۆر ڕاگه‌یاندن ده‌بینم. یه‌كه‌م، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كه هه‌ندێكیان ترس و تۆقاندن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێ حاڵه‌ته‌كه له هه‌رێمی كوردستان له قه‌باره‌ی واقعی خۆی گه‌وره‌تر پێشان بده‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌زگافه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هێڵن، هه‌ندێكی تریان نوكته‌و پۆستی وێنه‌ییء وتاری ڤیدیۆیی گالته‌جاڕی، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌گه‌ری توشبوون لای خه‌ڵك كاڵ بكاته‌وه‌و له گرنگیی خۆپاراستن دووریان بخاته‌وه. ئه‌وه‌ش له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.دووه‌م، هه‌ندێك كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی، ترس و تۆقاندن بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ نموونه، داتای ڕێژه‌ی مردن و تووش بوون وه‌ك داتای ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی داناوه، بۆ راكێشانی زۆرترین ته‌ماشاكه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رك به‌وه بكات كه ئه‌و داتایانه باس له ژیان و مردن ده‌كات، كه ڕه‌نگه له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژێكی كۆمه‌ڵگا هه‌بێت و بترسن، كه ترسیش هۆكارێكه به‌رگریی له‌ش داده‌به‌زێنێت.سێیه‌م، ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌رچه‌نده كه‌ناڵێكی فه‌رمی مه‌ركه‌زیی حكومه‌تی هه‌رێم نییه، به‌لكو كه‌ناڵی حزبه‌كانه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، تا ڕاده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، هه‌روه‌ها له به‌درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ، به‌ڵام وا باشتره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ستافی شاره‌زا له‌بواری سایكۆلۆژیی و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ دیاری بكرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی زانیاریی به هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاستێكی سه‌ركه‌وتودایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌مه‌ڕوو، هیوادارم جێی سه‌رنج بێت:
وه‌ك ده‌بینرێت ئه‌م حاڵته هێشتا لای خه‌ڵكانێكی زۆر نه‌بۆته جێی گرنگی پێدان و به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاری باس له‌و بارودۆخه ده‌كات، یان هه‌ندێك پێی وایه خوا له‌چاره‌ی نوسیبێت ئه‌وا هه‌ر تووش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر مردیش ئه‌وا شه‌هیده! ، هه‌روه‌ها خه‌ڵك وه‌ك هیچ نه‌بێت له ئارادا ده‌چنه سه‌یران، وه‌ك ده‌بینین له رۆژانی هه‌ینیدا. هه‌ر بۆیه پێویسته ڕاگه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای ئه‌منیی به‌جدی كار بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتی بكه‌ن و كار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه:
• گوند‌و شوێنه دووره ده‌سته‌كان گرنگی پێبدرێت و به‌شێوه‌ی تایبه‌ت هۆشیاری ته‌ندروستیی خۆپاراستنیان پێبدرێت.
• له‌ڕێی ئاسیا سێڵ و كۆره‌كه‌وه، به كورته‌نامه‌ی نوسراو‌و ده‌نگی زانیاری و هۆشیاریی ته‌ندروستی بڵاو بكرێته‌وه.
• له ئێستادا كه مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان داخراون ته‌عقیم بكرێت.
• شۆفێری پاس و ته‌كسی ئاگادار بكرێته‌وه رۆژانه زیاتر له 3 جار ناو سیاره‌كانیان به مادده‌ی پاكژكه‌ره‌وه ته‌عقیم بكه‌ن.
• هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی بینراوو بیستراو ناچار بكرێ رۆژانه و هه‌موو 2 سه‌عات جارێك په‌یامێكی كورت بڵاو بكاته‌وه بۆ هۆشیاری ته‌ندروستی و خۆپاراستن. ره‌نگه بڵێن زانیارییه‌كان ته‌واو بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و ئیتر پێویست ناكات، به‌ڵام وا نییه به‌لكو به (چه‌ندباره)كردنه‌وه ده‌چێه عه‌قڵی باتینی تاكه‌وه‌و دواتر پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه.
• وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بریارێكی توند ده‌ربكات بۆ ئه‌و كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه و لایه‌ن و تاكانه‌ی له هه‌ر رێیه‌كه‌وه تۆوی ترس و تۆقاندن، بێ متمانه‌یی به زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، سزا بدرێن.
• هه‌موو تاكێك له كوردستان تێبگه‌یه‌نرێت كه بڵاوبونه‌وه‌ی فایرۆسی كۆرۆنا په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانییه‌وه‌یه، واته تووشبونی خۆی ته‌نها زیان به‌خۆی ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌پرسیار ده‌بێت.
• تا ده‌توانرێت كار بكرێت له‌سه‌ر مه‌ترسیی هاتووچۆ و كۆڕوكۆبونه‌وه‌و ته‌عزییه‌و سه‌یرانكردن له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و فایرۆسه و تا ئاستی قه‌ده‌غه‌كردن.
• ناچاركردنی تاك له هه‌رێمی كوردستان به به‌ستنی ده‌مامك، چونكه هێشتا له هه‌رێمی كوردستان گاڵته به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌مامكیان به‌سووه. بیرمان نه‌چێت هه‌رێمی كوردستان دراوسێی وڵاتی ئێرانه كه تا ڕادده‌یه‌ك بۆته په‌تا له‌و وڵاته‌و خه‌ریكه له كۆنترۆل ده‌رده‌چێت.
جه‌میله شێخ مه‌حمود
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10