riklam

هه‌واڵه‌ وه‌رزشیه‌كانی ڕۆژ

جیهان 12:35 PM - 2020-02-13
.

.

له‌ گه‌ڵ سه‌رمای زستان و مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكیه‌ وه‌رزسیه‌كان به‌رده‌وامن ، لێره‌وه‌ به‌ كورتی ئاگاداری گه‌رمترین ڕووداوه‌ وه‌رزشیه‌كان ببه‌.

ـ به‌هۆی گومان كردن له‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگه‌ نادرێت ئیگالۆی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد مه‌شقی به‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كه‌ی بكات و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ هۆڵێكی تاكه‌ كه‌سی مه‌شقه‌كانی ده‌بێت ئه‌نجام بدات.

ـ سه‌فا هادی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی شورته‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕوو له‌ خولی ڕووسی ده‌كات .

ـ حه‌كیم زیاشی یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی هاوینی ئه‌مساڵ به‌ فه‌رمی ڕوو له‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌كات .

ـ له‌ جامی ئیتاڵیا ، ناپۆلی له‌ ئینته‌رمیلانی برده‌وه‌و ئه‌مشه‌ویش یۆڤانتۆس و ئه‌یسی میلانه‌

ـ سه‌روه‌ر دارا له‌ شوێنی سه‌ردار ساڵح بووه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌یدسادق .

PUKmedia وه‌رزش ـ هه‌رێز جه‌مال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket