riklam

ئۆپیك تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كات

ئابوری 03:11 PM - 2020-02-03
.

.

رێكخراوی ئۆپیك تاوتوێی بڕیارێك ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 3-2-2020، بڵاویكرده‌وه‌ بڕیاره‌ له‌ 14 و 15 ی شوباتدا، رێكخراوی ئۆپێك كۆبێته‌وه‌و تاوتوێی بڕیارێك بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ رێژه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌.

جێگای باسه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌، نرخی نه‌وت دابه‌زی.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket