riklam

جۆرەكانی كاریكاتێر لەرۆژنامەگەریدا

ئەدەب وهونەر 10:02 AM - 2019-12-04
.

.

بەشی حەوتەم

وێنەی كاریكاتێریی دەتوانێت لە رۆژنامەگەری خولاودا بە چەندین شێوەی جیاوازەوه بوونی هەبێت‌، بە گوێرەی ئامانجە دیاریكراوەكانی یان ئاماژە زۆرەكانی ترەوە، لە نێو ئەو شێوانەشەوە دەتوانین باس لەم شێوانەی خوارەوە بكەین:

1- گۆشەی سەربەخۆ.

 2- كاریكاتێری بڵاوكراوە لە گۆشەیەكی ڕۆژنامەوانی تردا.

3-كاریكاتێری وەرگیراو لە ڕۆژنامەیەكی دیكه.

 4-  كاریكاتێری بەرگ لە گۆڤارەكاندا.

 5- ئەو كاریكاتێرەی دەبێتە سیمبولێك (لۆگۆ) بۆ بڵاوكراوەكه.

 6- ئەو كاریكاتێرەی هاوشانە لەگەڵ ناونیشانی گۆشەیەكی دیاریكراودا.

 

7- چیرۆكە كاریكاتێر (كۆمیكس):

زۆر لە ڕۆژنامەكان، بەتایبەتی ڕۆژنامەكانی منداڵان و ڕۆژنامەی چیرۆكە پۆلیسیەكان، پشت بە ستایلی بڵاوكردنەوەی وێنە كاریكاتێریەكان دەبەستن هاوشان لەگەڵ بابەتە ئەدەبی و چیرۆكەكاندا، بەڵكو لە زۆرێك لە ڕۆژنامەكان گۆشەی تایبەت بە منداڵان دەبینین كە پشت بەهەمان ستایل دەبەستێت، وێنە كاریكاتێریەكانیش دەربڕی دەقە ئەدەبیەكەن كە هاوشان لەگەڵی بڵاوكراونەتەوە، كاریكاتێرە بڵاوكراوەكانیش لەم چیرۆكانەدا لەوانەیە زۆرجار واز لە دەقە ئەدەبیەكەش بێنن، و ‌ببنە چیرۆكی وێناكراو بەبێ دەقی ئەدەبی، واتە ئەم كاریكاتێرانە هۆنینەوە و چنینی چیرۆكیانەیان دەبێت لەگەڵ سەركەوتی درامایی، بۆ نمونە ئەمە لە كارەكانی هونەرمەندی دانیماركی (هێرلۆف بیدسترپ) دەبینین، زۆرێك لە كارەكانی پشت بە ستایلی هۆنینەوەی چیرۆكیانە دەبەستن، ئەم كاریكاتێرانەش بۆ منداڵان نەكرابوون، دەتوانرێت بە كاریكاتێری ئاسایی بژمێردرێن كە بە ستایلی كۆمیكس كێشراون، هەروەها كاری هونەرمەند (هەندرێن خۆشناو) لە كارەكەیدا باس لە قۆناغەكانی رووخانی حوكمی دیكتاتۆری میسری حوسنی موبارەك دەكات، قۆناغی بەرزڕوانینی موبارەك و گوێ نەدانە داواكانی گەل، قۆناغی دووەم بەرە بەرە رووخانی دیكتاتۆر و پشت تێكردنی لەلایەن دەزگاكانی زەبر و هێز لە میسردا، قۆناغی سێیەمیش هونەرمەند پێشبینی ئەوە دەكات، كە یەكێكی تری جۆشكراو بە عەقڵیەتی عەسكەرتاریەت، و هاوشێوەیەكی موبارەكی دیكتاتۆر و گەندەڵ جڵەوی دەسەڵات دەگرێتەدەست لەمیسردا، ئەمەش نمونەیەكی تری كاریكاتێری كۆمیكسە.

بەڵام ئەو كاریكاتێرانەی كە هاوشان لەگەڵ چیرۆكی منداڵان و چیرۆكە پۆلیسیەكاندا بڵاودەكرێنەوە، ناتوانرێت بە كاریكاتێر بژمێردرێن، چونكە هەروەكو باسمان كرد وێنای ناوەڕۆكێكی مادەیەكی ئەدەبی دەكات، بەبێ ئەو مادەیەش هیچ مانایەك نابەخشێت، لە كاتێكدا كە بزانین ئەم مادەیە هیچ كۆمیدیایەكی تێدانیە.

ئەو وێنانەش تەنیا بەكاردێت بۆ سەرنج ڕاكێشانی منداڵان و خوێنەرانی تر و هیچی تر نا، چونكە ستایلی وێنەی كاریكاتێری بە زێدەڕۆییەكان و گەورەكردنەكانیەوە، منداڵان زیاتر ڕادەكێشن لە وێنە ئاساییەكانی ترەوە، هەروەها وێنەی كاریكاتێری هاوكارە بۆ كارە فێركاری و پەروەردەییەكان، لە بەشێكی تایبەت باس لەمەش دەكەین.

PUKmedia هەندرێن خۆشناو

 

 

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket