riklam

وه‌زیری پلاندانان: هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتوون ‌

کوردستان 10:28 AM - 2019-12-02
.

.

وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پڕۆژه‌ی چاكسازیی ئاماده‌یه‌ و له‌ زووترین كات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2-12-2019  د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیریان بۆ چاكسازی ئاماده‌ كردووه‌ و به‌ زووترین كات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت و له‌ ساڵی 2020 وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌ پڕۆژه‌كه‌دا گرنگی زیاتر به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وتیشی: له‌ئێستادا هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتوون و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئاماكارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێری گشتی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket