riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت

کوردستان 11:49 PM - 2019-10-09
.

.

له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرده‌وه‌.

 

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه‌:" ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی ئاڵ و به‌نرخه‌. 

 

وتووشیه‌تی:" جیهان گه‌لێك ساڵه‌ قه‌رزاری كورده‌، به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ناده‌نه‌وه‌، ئێستا ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامار و كوشتاره‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكه‌ جگه‌ له‌ماڵوێرانی، كاولكاری و ئاواره‌یی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و ته‌نها خزمه‌تكردنه‌ به‌ داعش كه‌ دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو دنیایه‌".

 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket