یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمارێك بۆ داعشه گه‌ڕاوه‌كان ده‌كاته‌وه
جیهان 05:27 PM - 2019-09-21.
یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌ترسی هاوبه‌شی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان داعش له‌سوریاو عیراقه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا شرۆڤه ده‌كات و ڕێوشوێنی تازه ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوێنێ ئاشكرایانكرد یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمارێكی هاوبه‌شی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ك به‌شێك له‌كارئاسانی و لێپرسینه‌وه‌و پرۆتسته‌كردن و ئیدانه‌ی توندڕه‌وان و ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی له‌سوریاو عێراق خۆیان وخێزانه‌كانیان له‌ناوچه قه‌یراناویه‌كان ومه‌یدانی شه‌رو ریزه‌كانی ڕێكخراوی داعشدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه كردوه‌ته‌وه..ئاشكراشیانكردوه‌ته‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه هاوبه‌شه‌و ئیدانه‌كردن له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له‌پانتایی مه‌یدان و شه‌رگه‌كانی داعشه‌وه له‌عیراق و سوریاوه ڕاگیراون یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه كردۆته‌وه..! ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وروپیانه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن زۆرێك له‌و ئه‌وروپیانه‌ی له‌ڕیزه‌كانی داعشدا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌به‌ر نه‌بونی به‌ڵگه‌ی پێویست ناكرێ دادگایی بكرێن و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌نێوان لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌وروپادا نییه.
له‌م باره‌یه‌وه "لادیسلاڤ هامران"ی سه‌ۆكی ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به‌ڕێكخستنی بنه‌ماكانی زانیاری و به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ڵێ ناكرێ هیچ كه‌سێك دوجار به‌یه‌ك تۆمه‌ت دادگایی بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا سه‌دان داعش له‌عیراق ڕووبه‌ڕوی له‌سێداره‌دان و سزای قورس ده‌بنه‌وه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی عیراق باس له‌تێچووی ئه‌ركه مادیه‌كانی ئه‌و زیندانیانه ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی كه‌له‌لای هه‌ر28 ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌لێكۆلینه‌وه‌و دادگاییكردنه‌كان و پرۆتستۆكردنی كه‌سانی توندڕه‌وان كۆبووه‌ته‌وه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و داواكارانی گشتی بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه ئاماده‌ن و ئه‌مه‌ش كارئاسانی ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له‌دژی ئه‌وانه‌و به‌مه‌ش په‌ڕاوی تۆماری زانیاری له‌سه‌ر جیهادیه توندره‌وه سیاسیه‌كان و تێكڕای توندڕه‌وان به‌هه‌موو ئاراسته‌كانیه‌وه ده‌بێته بانكی زانیاری.."لادیسلاڤهامران"ی سه‌ۆكی ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به‌رێكخستنی بنه‌ماكانی زانیاری و به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا وتی: ئه‌ركه نوێكان ده‌بنه ئامرازێكی جدی بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ر هێرشێكی نوێی تیۆرستان له‌ئه‌وروپا.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین هێرش له‌ناو وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدراوه له‌وانه دوو هێرشی گه‌وره له تشرینی دووه‌می 2015 ی پاریس و دوای چه‌ند مانگێكیش هیرشی سه‌ر برۆكسل كه‌بووه هۆی چه‌ندین قوربانی .
سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته‌ی كه‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاویكردوه‌ته‌وه "جۆلیان كینگ"ی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئاسایش له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر ئاشكرایانكرد 1300 هاووڵاتی ئه‌وروپی ڕیزه‌كانی داعش به‌لای كه‌مه‌وه كه‌نیوه‌یان منداڵن له‌سوریاو عیراق ڕاگیراون.
PUKmediaشیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10