riklam

سەرۆك كۆمار خوێندكارە یەكەمەكانی هەولێرو دهۆك خەڵات دەكات

عیراق 08:44 PM - 2019-09-19
.

.

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح دوای نێوەرۆی ئەمڕۆ 19ی ئەیلولی 2019 لەشاری هەولێر خەڵاتی خوێندكارە یەكەمەكانی قۆناغی ئامادەیی سنوری هەولێر و دهۆكی كرد.

لەمیانی مەراسیمێكدا كە سەرۆكایەتی كۆمار بۆ خەڵاتكردنی خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی ئامادەیی ئەنجامی دابوو، سەرۆك بەرهەم وتەیەكی پێشكەش بە خوێندكارە سەركەوتووەكان كرد و رایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم كەئەمڕۆ لە شاری هەولێری ئازیز بەدیدەنیتان شاد دەبم و بەشداری خۆشی و شادی ئەم سەركەوتنەتان دەكەم، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و كەسوكارتان دەكەم.

هەر لە میانی مەراسیمەكەدا سەرۆك كۆمار وتی: سەركەوتنی ئێوە بۆ خۆتان و كەسوكارتان و ئایندەی وڵاتەكەشمان گرنگە، بۆیە داواتان لێدەكەم كە جێدەستان لە بوژاندنەوەو بونیادنانەوەی وڵات دیار و پرشنگدار بێت، دڵنیاشم هەر وا دەبێت.

هاوكات سەرۆك كۆمار سەبارەت بەپرۆسەی خوێندن، وتی: پێویستە حكومەت گرنگی زیاتر بە باشكردنی پرۆگرامی خوێندن بدات و هەوڵەكانی چر بكاتەوە لە پێناو دابینكردنی پێداویستی خوێندن و خوێنداكاران، چونكە ئایندەی ئەم وڵاتە لەسەر دەستی ئێوە دێتە دی.

شایەنی باسە نوێنەری وەزیری پەروەردەو ژمارەیەك لە مامۆستایان و كەسوكاری خوێندكاران ئامادەی مەراسیمەكە بوون و خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری سەرۆك كۆمار نیشاندا، لە هەمان كاتدا هەوڵ و پشتیوانی سەرۆك بەرهەم- یان لە پرۆسەی خوێندندا  بەرزنرخاند.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket