riklam

خانه‌قین .. ئاماده‌كاری ئه‌منی بۆ جه‌ژن ده‌كرێت

کوردستان 02:15 PM - 2019-08-08
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر په‌رشتی قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی قه‌زاكه‌و ده‌وروبه‌ری كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا جه‌حت له‌ چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری و پاراستنی دۆخی ئه‌منی و سه‌روماڵی هاووڵاتیان له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی ئه‌منی نه‌خوازراو.

 

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو، پێویسته‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی ئارام وهێمنانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و خه‌ڵكی بتوانن له‌م جه‌ژنه‌ ئاینیه‌دا سه‌ردانی یه‌كترو شوێنه‌ گه‌شتیارو جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌ بكه‌ن. 

 

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ركه‌كان له‌ڕووی ئه‌منی و هاتوچۆو پاراستنی شوێنه‌ جیاجیاكانی شاره‌كه‌ قسه‌وباسی ورد كرا.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket