riklam

دارایی مووچەی 14 وەزارەت دەخاتە دوای جەژن

ئابوری 12:40 PM - 2019-08-07
.

.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە كۆی 19 وەزارەت تەنها مووچەی چوار وەزارەتی دابەشكردووە، بڕیاریشە لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچە رابگیرێت، بەمەش مووچەی 13 وەزارەت و چەند دەستەیەك دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە كۆی 19 وەزارەت، تەنها مووچەی وەزارەتەكانی (پەروەردە و تەندروستی و دارایی و پێشمەرگە)ی دابەشكردووە، سبەینێش پێنجشەممە 8-8-2019، مووچەی هەریەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی كەمئەندامان دابەشدەكات، دوای ئەوەش دابەشكردنی مووچە رادەگرێت.

وەزارەتەكانی (داد ، ناوخۆ ، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ، شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پلاندانان، كاروباری كۆمەڵایەتی ، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پیشەسازی ، گواستنەوە و گەیاندن ، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، كارەبا، سامانە سروشتییەكان) و چەند دەستەیەك دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان.

ئەمە لە كاتێكدایە كە مووچەی مانگی پێنجەو لە مانگی هەشتدا و دابەشی دەكات و بەشێكی زۆری مووچە خۆری ئەو 14 وەزارەتە، دوای جەژن مووچەیان دەدرێتێ، لەدوای قەیرانی ئابوریشەوە حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران پێكەوە و لە یەك رۆژدا خەرجبكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket