چوار سه‌عات له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحیدو بانده‌كه‌ی
بیروڕا 03:43 PM - 2019-05-27.
محه‌مه‌د هه‌ورامی
ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز (دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش) یه‌كه‌م دانیشتنی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدول واحید و بانده‌كه‌ی له‌ناو دادگای گشتی سلێمانی ئه‌نجام درا، له‌كه‌شێكی ئارام و به‌بێ هیچ سانسۆر و فشارێك و به‌ئاماده‌بوونی (سێ پارێزه‌ر وه‌ك پارێزه‌ری شاسوار و یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان) پرۆسه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد.
سه‌ره‌تایی دانیشتنه‌كه:.
دوای دڵنیابوونی به‌ڕێز دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه كه سه‌رجه‌م سكاڵاكاره‌كان كه (پێنج ڕۆژنامه‌نوس و سه‌رنوسه‌ر بووین)له ته‌واوی ناو و ناونیشانمان، پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه ده‌ستی پێكرد به‌شێوه‌ك هه‌ریه‌ك له سكاڵاكاره‌كان وته‌ی لێ وه‌رده‌گیرا، له‌سه‌ر ئه‌و ناوزراندنه‌ی له سایتی (ڕۆژنامه)و په‌یجه‌كانی (فایلی نهێنی، داهاتویه‌كی نوێ، شاره‌كه‌م، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م، سلێمانییه‌كه‌م، رۆژگوڵ ، بالۆكه، كچه نه‌وشیروانی، به‌خته‌وه‌ری، ئه‌مه‌نه‌و چه‌ندین به‌یجی دیكه)..
دوای خستنه‌ڕووی ته‌واوی به‌ڵگه‌كانمان(كه‌له‌به‌رده‌ستی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش)دایه، و كه‌شێكی بێده‌نگ ته‌واوی هۆڵه‌كه‌ی داگیر كرد، ده‌ستكرا به پرسیاركردن له (تۆمه‌تباره‌كان و شاسوار عه‌بدول واحید و مداخه‌له‌ی پارێزه‌ره‌كان) كه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر فه‌رمانی (لێكۆڵه‌ری ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی پۆشه‌ته و جل و به‌رگی گونجاو)ه‌وه، هێنرانه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر.
له وه‌ڵامی تۆمه‌تباره‌كاندا (بانده‌كه و شاسوار) كه به‌شێكیان خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگاكان وه ده‌رچووی زانكۆكانن،به مووچه‌یه‌كی (ڕه‌مزی) كارمه‌ند بوون، هیچكام له تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌تیان نه‌كردوه كه ته‌شهر و ناوزڕاندنیان به ئێمه وه‌ك سكاڵاكار نه‌كردوه له‌و پێگه و په‌یجانه‌دا به‌ڵام سه‌رجه‌میان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد به فه‌رمانی شاسوار عه‌بدول واحید ئه‌و كاره‌یان كردوه به‌شێوه‌یه‌ك (شاسوار عه‌بدول واحید وێنه و بابه‌ته‌كانی بۆ ناردون) له‌ڕێگه‌ی تۆمه‌تبار (ڕه‌وه‌ند نه‌جمه‌دین) ئاڕاسته‌ی گروپه‌كان كراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان و پاشان بلاوكراونه‌ته‌وه به‌بێ ده‌ستكاری، دواتر به ڤیزا كارتی شاسوار عه‌بدول واحید سپۆنسه‌ریان كراوه وه یاخود سایتی (ڕۆژنامه) له‌كاتی له‌كار كه‌وتنیدا خراوه‌ته‌كار.
دۆخی شاسوار
شاسوار عه‌بدول واحید، كه زیاتر له هه‌موو تۆمه‌تباره‌كانی دیكه شیك پۆشتر بوو، به‌ڵام سه‌ره‌پایی ڕوخسار په‌شیمانی لێ ده‌باری به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك كورده‌واری ده‌ڵێت (كاڵه‌كی به ئه‌ژنۆ ده‌شكاند) به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێزان(عوسمان شێخ سدیق و رێباز محه‌مه‌د) له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكانی ئێمه ئاڕاسته‌ی شاسوار عه‌بدول واحید و پارێزه‌ره‌كانی ده‌كرا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ووت(ئێسته قسه‌ناكه‌م با ئازاد بكرێم قسه ده‌كه‌م)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌كانی له چه‌ند بڕگه‌یه‌كه‌دا مداخه‌له‌یان كرد و پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ئێمه ده‌كرد و وه‌ڵامان ده‌دانه‌وه ئه‌وه‌یش به‌پێی به‌ڵگه.
شاسوا مانی له خواردن نه‌گرتووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه شاسوار عه‌بدول واحید ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ناوبراو مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه ناڕاستن دۆخی ته‌ندروستی شاسوار له‌سه‌رجه‌م زیندانییه‌كانی دیكه جێگیرتره و مانی له‌خواردن نه‌گرتووه و ڕۆژی هه‌ینی پێش سه‌رجه‌م زیندانییه‌كانی دیكه‌ی ئاسایش نان براوه بۆ شاسوار.
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه چی ووت
دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگا كه زیاتر له (چوار) كاتژمێری خایاند، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه داوای له ئه‌فسه‌ری ئاسایش كرد كه ڕێگه نه‌گیرێت له كاتی بینینیدا به شاهیدی هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان و دوو پارێزه‌ره‌كه‌ی و پارێێزه‌ری یه‌كێكی دیكه له تۆمه‌تباره‌كان، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"پارێزه‌ره‌كانی نه‌هاتوون بۆ داوای بینینی، ئێمه ڕێگری له‌كه‌س ناكه‌ین"، یه‌كێك له پارێزه‌كانی وتی"ڕاسته نه‌هاتووم به‌ڵام ده‌مه‌وێت بێم"، ئه‌فسه‌ری ئاسایش وتی"هه‌ركات دێیت به‌سه‌رچاو".
بۆ مێژوو.
ئه‌وه‌ی ڕۆژی رابردوو له دادگای سلێمانی و له‌ژێر چاودێری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ئه‌نجام درا، ده‌توانم بڵێم یه‌كێك بووه له شه‌فاف ترین دادگاییه‌كان و ته‌نانه‌ت دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له پێش چاوی هه‌مووان داوای له تۆمه‌تباره‌كان و پارێزه‌ره‌كان كرد هه‌ركه‌س ئیفاده‌كه‌ی به‌رده‌م لێكۆله‌ری ئاسایشی به‌دڵ نییه ده‌توانێت ئیسته ڕه‌تی بكاته‌وه سه‌رجه‌میان به ئاماده‌یی پارێزه‌ره‌كانیان ووتیان قبوڵمانه و لاریمان له‌سه‌ری نییه.
ناكرێت بۆ خۆبه‌پاڵه‌وانی كردن و ده‌ركه‌وتنت له‌سه‌ر شاشه به سه‌عات بێیت و بڵه‌یت دادگا و لێكۆڵینه‌وه له‌ژێر فشاردان و ڕێگه‌ناده‌ن كه‌س بیان بینێت و شاسوار عه‌بدول واحید مانی له خواردن گرتووه، ئێوه كه سوێندی یاسایتان خواردوه خیانه‌ت و درۆ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خیانه‌تان له هاوڕێكانی دوێنتان كردبێت بۆ ده‌ركه‌وتنتان له‌سه‌ر شاشه‌و وه‌رگرتنی دارایی باش ئه‌وا خیانه‌ت له ڕاستی گه‌یاندنی ڕوداوێك مه‌كه‌ن كه بتانه‌وێت دادگا له‌كه‌دار بكه‌ن
**به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و دانیشتینی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چه‌ند دانیشتنێكی دیكه ئه‌نجام بدرێت.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10