riklam

كوردێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی ناوچەی لامبێث

ی.ن.ک‌‌ 10:15 AM - 2019-05-25
.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە لەسەر راسپاردەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسییەوە پیرۆزبایی، لە ئیبراهیم دۆگۆس سەرۆكی شارەوانی ناوچەی لامبێث لە شاری لەندەن.

دەقی پیرۆزبایی نامەكە...

بۆ بەڕێز/ ئیبراھیم دۆگوس
سەرۆكی شارەوانی ناوچەی لامبێث لە شاری لەندەن

بەڕێز جەنابی سەرۆكی شارەوانی...

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی كاك كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەناوی بەڕێزیان و تەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە بەبۆنەی ھەڵبژاردن و بوونتان بە سەرۆكی شارەوانی ناوچەی لامبێث لە شاری لەندەن، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

وەك یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە شانازیەكی گەورەی دەبینین كە ھاووڵاتیەكی كوردی تاراوگە ببێتە مایەی بەدەستھێنانی متمانەی پارتی كرێكارانی بەریتانی و دەنگی ھاووڵاتیانی بەریتانی كۆبكاتەوە و ببێتە سەرۆكی شارەوانی ناوچەی لامبێث لە پایتەختێكی گەورەی وەك لەندەن.

گەلی كورد لە ھەموو جیھان شانازی بەو دەستكەوتەی بەرێزتان دەكات.

ھیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازین لە ئەرك و پێگە تازەكەتاندا، دڵنیاین لەژێر سایەی سەركردایەتی بەڕێزتان لەو ناوچەیەی كە سەرۆكایەتی دەكەن، ئاشتی و سەقامگیری و لێبوردەیی و بەیەكەوە ژیان زیاتر پێش دەكەوێت.

ئێمە لە پشتتان دەبین، پشتیوانی ھەموو ھەنگاوێكت دەكەین بۆ سەركەوتن، ھەموو ھاوكاریەكمان پێشكەش دەكەین لە لەندەن ، شانشینی بەریتانیا و ھەرشوێنێك كە پێویستیت بە یارمەتی و ھاوكاری ئێمە بێت، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش ھەماھەنگ و ھاوكارت دەبین بۆ سەركەوتنی كارەكانت.

جارێكی تر پیرۆزباییمان قبول بفەرموون.


PUKmedia  دەرباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket