riklam

وێنه‌.. لاهور شێخ جه‌نگی و فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌یادی ئه‌نفالدا

کوردستان 12:18 PM - 2019-04-15
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی و فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا، له‌ یادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌یان كرد.

له‌ 31هه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا، لاهور شێخ جه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری  زانیاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژه‌نراڵی دوو ئه‌ستێره‌ پاتریك رۆبه‌رسۆن فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ عیراق وسوریا و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی سلێمانیان كرد، كه‌ مێژووی خه‌بات و قوربانی به‌شێك له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ وئازاری خه‌ڵكی كوردستان وسلێمانی دژ به‌ رژێمی به‌عس ده‌گێڕێته‌وه‌.

پاشان باسیان له‌وه‌كرد كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌نفال تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به‌كورد و مرۆڤایه‌تی بوو، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تائێستا كورد هیچ قه‌ره‌بویه‌كی ماددی ومه‌عنه‌وی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

دواتریش لاهور شێخ جه‌نگی و فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا باسیان كۆبوونه‌وه‌ و باسیان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر وهه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌ عێراق و سوریا كرد، كه‌ له‌ ڕێگای شانه‌ نوستووه‌كانیه‌وه‌ هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌دات.

هه‌ردوولاش جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ڕووبه‌ڕووی شانه‌ نوستووه‌كان و هه‌وڵی خۆڕێكسختنه‌وه‌ی داعش ببنه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket