riklam

سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 10:34 AM - 2019-03-12
.

.

پۆلیسی گه‌رمیان سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سكاڵای چه‌ند هاووڵاتیه‌ك و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری، سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.

وتیشی: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردندا ناوه‌ له‌وانه‌ دزینی ماتۆڕسكیل و مۆبایل و مۆلیده‌و په‌له‌وه‌رو چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تر كه‌پێكه‌وه‌ له‌ناحییه‌ی ڕزگاری ئه‌نجامیانداوه‌ له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ربه‌پێی ماده‌ی 443 به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket