riklam

ماڵپەڕی راچڵەكین: PUKmedia لانكەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسانە

ی.ن.ک‌‌ 04:37 PM - 2019-01-22
.

.

ماڵپەڕی راچڵەكین بەبۆنەی 16 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو ستافی سایتەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە... 

بەڕێزان/ سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia 

بەناوی سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی (ڕاچڵەكین)ەوە، 16 هەمین ساڵیادی دەستبەكاربوونی ماڵپەڕی PUKmedia پیرۆز دەكەین و دەستی ماندوو نەبوونتان توند دەگوشین، هیواخوازین لەكاری پیشەییانەو میدیاییدا جێدەستی زیاترتان دیار بێت وەك چۆن لەماوەی تەمەنیدا، ماڵپەڕە خۆشەویستەكەتان لانكەی پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەنووس و میدیاكاربووە كەلەئێستاداو لەگۆڕەپانی رۆژنامەوانی كوردیدا رۆڵی بەرچاویان هەیە.

 لەماوەی تەمەنیشیدا PUKmedia بە پەیڕەوكردنی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و بەبێ جیاوازی ئایدیاو بۆچوونی حزبی، بووەتە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری و جێ متمانەی خوێنەرانی، هیواخوازین بەهەمان رۆحییەتەوە پەرە بە كارەكانتان بدەن. دووبارە هیوای سەركەوتنتان خوازیارین.

 ماڵپەڕی ڕاچڵەكین

 22/1/2019

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket