riklam

كۆسرەت رەسوڵ بۆPUKmedia : هەمیشە بەمتمانەو راستگۆییەوە بەردەوامبن

کوردستان 05:26 PM - 2019-01-21
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی یادی 16یەمین ساڵەی دامەرزاندی PUKmediaەوە، پیرۆزبایی لە سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی دەكات و دەڵێت: لەشانزەهەمین ساڵیادی ماڵپەڕی  PUKmediaی ئازیزدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم و دەخوازم هەمیشە بەمتمانەو راستگۆییەوە بەردەوام بن.

 

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی PUKmedia دەكات

بەڕێزان: سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی ماڵپەڕی PUKmedia

لە شانزەهەمین ساڵیادی ماڵپەڕی PUKmediaی ئازیزدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و دەخوازم هەمیشە بەمتمانەو ڕاستگۆییەوە بەردەوام بن.

PUKmedia لە شانزە ساڵ تەمەنی خۆیدا توانیویەتی خزمەتێكی دیارو بەرچاو بەمیدیای ئەلیكتڕۆنی كوردی بكاو هەمیشە پیشەییانە كاربكا بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان، هاوكات یەكێك لە خوێندنگا زۆر باشەكانی پێگەیاندنی كادیری میدیایی و ڕۆژنامەنووس بووە لە كوردستاندا، كە ئێستا ڕۆژنامەنووسانی ئەوێ ڕۆژێی PUKmedia لە دەزگا ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەكان خزمەت دەكەن.

 

هەڵكردنی مۆمێكی تر لە تەمەنی PUKmedia چەندە دەستكەوت و سەركەوتنێكی گەورەیە، زۆر زیاتر لەوە ئەرك و بەرپرسیارێتیەو پێویستە ستافە ماندوونەناسەكەی PUKmedia لەجاران باشتر بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و پیشەییانە كاری میدیایی خۆیان ئەنجام بدەن و ببنە پێشەنگی میدیای ئەلیكترۆنی لە كوردستاندا.

كۆسرەت ڕەسول عەلی

جێگری سكرتێری گشتی

یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket