ئاسایشی هه‌ولێر به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر ده‌كات
کوردستان 01:28 PM - 2019-01-16.
هێزێكی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئۆفیسی ئێن ئارتی به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی به‌رپرسی نووسینگه‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگار به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16-1-2019 هێزێكی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئۆفیسی ئێن ئارتی و ڕێبوار كاكه‌یی به‌رپرسی ئۆفیسه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاپێچ كردووه و بردوویانه.
هاوكات كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئارتیش هه‌واڵی به‌سه‌ردادانی ئۆفیسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و هه‌روه‌ها فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سكاڵایان له‌سه‌ر بابه‌تێكی ئه‌و كه‌ناڵه تۆمار كردووه و ئاسایشی هه‌ولێریش چۆته سه‌ریان و به‌رپرسی ئۆفیسه‌كه‌یانی ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌نوه‌ر حسێن جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌مڕۆ 16-1-2019، به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، له هه‌مانكاتدا ئه‌مه دژی یاسای كاری ڕۆژنامه‌نووسی ژماره(35)ه كه ده‌ڵێت: نابێت ڕۆژنامه‌نووس ده‌سگیربكرێت، به هه‌ربیانوویه‌ك بێت، وتیشی: هه‌ر له یاساكه‌دا هه‌یه كه ده‌بێت پێشتر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
وتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌م حاڵه‌ته ناخۆش و نایاساییانه دووباره ده‌بێته‌وه، پێشموایه هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی په‌یوه‌ندی به كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه هه‌یه ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان داكۆكی لێده‌كه‌ین ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و به‌كارێكی خراپی ده‌زانین.
وتیشی: داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه‌ناڵی NRT ئازاد بكرێت، هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه هه‌یه ده‌بێت ئه‌وه‌ی كاری ئاسایشه پۆلیسه یان دادگایه له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندنێك بدات هۆكاره‌كه‌ی روونبكاته‌وه، به‌ڵام مادام رۆژنامه‌نووسه‌و ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركراوه ئێمه ئه‌وه ئیدانه ده‌كه‌ین و به‌كارێكی خراپی ده‌زانین .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه بۆ ده‌یان و سه‌دان جاره ئه‌م رووداوانه دووباره ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه دژیه‌تییه له‌گه‌ڵ یاسایه‌ك كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان خۆی ده‌ریكردووه.
به‌پێی برگه‌ی 35 یاسای كاری ڕۆژنامه‌نووسی ساڵی 2007 نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیر بكرێت به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10