كۆسرەت رەسوڵ: یەكگوتاری لایەنە كوردستانییەكان بنەمایەكی بەهێزە
کوردستان 07:23 PM - 2018-10-14
.
هەریەك لە كۆسرەت ڕەسول عەلی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق جەخت لە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا دەكەنەوە بەمەبەستی دابینكردنی ئارامی زیاترو سەركەوتنی زیاتری سەربازی بەرامبەر تیرۆرستان.
ئەم وتانەی هەردوولا، ئێوارەی ئەمڕۆ 14-10-2018 لەشاری سلێمانی، لەمیانی پێشوازیكردنی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەجوان لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا لەعێراق و مایك شرایف سكرتێری باڵیۆزخانە هات.
لە دیداری نێوانیاندا، جێگری سكرتێری گشتی سوپاسی ئوسترالیای كرد كە لە جەنگی دژ بەتیرۆرستان هاوكاری هێزی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان بوونەو داوای كرد بەردەوام بن لە هاوكاری كردنی هێزەكانی پێشمەرگە.
تەوەرێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، باڵیۆزی ئوسترالیا جەختی لەوە كردەوە كە بەلای ئەوانەوە گرنگە هەرێمی كوردستان و عیراق دۆخێكی ئارامیان هەبێ و ئەمن و ئاسایش تێیدا بەرقەرار بێ.
پەیوەست بەدۆخی عیراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بەشداری كورد لەو حكومەتە، سەرەڕای گفتوگۆی چڕوپڕی بابەتەكە، كۆسرەت ڕەسول ڕایگەیاند: هەر لە سەرەتاوە یەكێتی ئامانجی بووە لایەنە كوردستانییەكان بەیەك پاكێج بەشداری لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بكەن و هەوڵی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی كورد بدەن.
جێگری سكرتێری گشتی گوتیشی لەئێستاشدا بە هەمان شێوە یەكدەنگی و یەكگوتاری لایەنە كوردستانییەكان بە بنەمایەكی بەهێز دەزانین بۆ دەستكەوتی گەورەتر بۆ گەلەكەمان و چەسپاندنی مافە چەسپێنراوەكانی دەستوور و هەوڵی جدیش دەدەین بۆ ئەم پرسە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دوو پرسی گرنگی دیدارەكە بوون و گفتوگۆی چڕوپڕیان لەبارەوە كرا.
PUKmedia نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ

هەواڵی زیاتر
-
دوو لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەعیراق کوژران
03:28 PM - 2026-06-12 -
نرخی نەوت دابەزی
11:29 AM - 2026-06-12 -
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
04:53 PM - 2026-06-11
ئەمانەش ببینە
عەلی زەیدی تەئکید لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر دەکاتەوە
11:16 AM - 2026-06-12
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینار بووە
08:59 AM - 2026-06-12
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
04:30 PM - 2026-06-11
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
01:54 PM - 2026-06-11
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت دابەزی
کوردستان 11:29 AM - 2026-06-12 -
عەلی زەیدی تەئکید لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر دەکاتەوە
عیراق 11:16 AM - 2026-06-12 -
وەفاداریی، فاکتەری نەریت و بەهاکانی هێرۆ خانە
بیروڕا 09:51 AM - 2026-06-12 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینار بووە
کوردستان 08:59 AM - 2026-06-12 -
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
جیهان 09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
کوردستان 04:53 PM - 2026-06-11 -
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
جیهان 04:30 PM - 2026-06-11 -
لەپێناوی جۆگەیەکدا، رووبارێک مەفرۆشە
بیروڕا 04:20 PM - 2026-06-11







دابەزێنە

