riklam

نرخی نەوت دابەزی

کوردستان 11:29 AM - 2026-06-12
 نەوت PUKMEDIA

نەوت

نەوتی سپی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی2 %دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 88دۆلار و 55 سەنت، هاوكات نەوتی ئەمریکی تێکساسیش بۆ 86 دۆلار و 11 سەنت دابەزی. ئەم دابەزینەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران هەڵوەشاندەوە، ئەمەش ترسی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا کەمکردەوە.

هاوکات ترەمپ ڕایگەیاند:  گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە و ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا رێککەوتنێکی ئاشتی بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز واژۆ بکرێت، بەڵام ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاویکردەوە کە تاران هێشتا دەقی چاوەڕوانکراوی هیچ ڕێککەوتنێکی پەسەند نەکردووە.

ئەم پێشهاتانەش لە کاتێکدایە کە ئێران پێشتر رایگەیاندبوو گەرووی هورمز دادەخات و هێرش دەکاتە سەر هەر کەشتییەک کە بەبێ هەماهەنگی تێپەڕێت، کە پێنجەکی نەوت و غازی شلی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت. لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامن لە تێپەڕبوون بە ناو ئەو گەرووەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket