riklam

دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم

جیهان 09:49 PM - 2026-06-11
دۆناڵد ترەمپ ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند, کە بڕیاری داوە ئەو هێرش و بۆردومانە سەربازییانە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ بکرێنە سەر ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی تاران لەگەڵ مەرج و بەندە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا ڕازی بوو.

ترەمپ لە ڕێگەی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ ئاماژەی بەوە کرد، کە گفتوگۆکان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی و لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، لەنێویاندا ئەمریکا، ئیسرائیل، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، تورکیا، و چەند وڵاتێکی دیکە بە فەرمی پەسەند کراون.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا کات و شوێنی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت.

ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای چەند سەعاتێک هات لە هەڕەشەکردنی بەوەی کە ئەمریکا ئەمشەو بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئێران و دەیەوێت دەست بەسەر دوورگەی "خەرج"ی نەوتیدا بگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket