riklam

یان كۆبیچ: یه‌كێتی رۆڵێكی گه‌وره‌ بگێڕێت له‌حوكمڕانی هه‌رێم

ی.ن.ک‌‌ 03:09 PM - 2018-10-14
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14-10-2018 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ یان كۆ بیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

سه‌ره‌تایی دیداره‌كه‌ به‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  توانی متمانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ردوولا هیوایان خواست سه‌ركه‌وتوو بێ له‌ كاره‌كان و پارێزه‌ری ده‌ستووری عیراق بێت.

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆكردنی چڕ بوو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه‌و هیوایان خواست یه‌كێتی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ بگێڕێ له‌ حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا.

پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ حكومه‌ته‌كه‌، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌شداری كارای كورد له‌حكومه‌تی داهاتوو، به‌جۆرێك كه‌ بتوانێت كۆتایی به‌كێشه‌كانی رابردووی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بهێنێت و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان پارێزراو بێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket