riklam

شێخ جه‌عفه‌ر خه‌ڵات ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 07:36 PM - 2018-07-16
.

.

ئه‌مڕۆ 16-7-2018 له‌ باره‌گای هێزه‌كانی 70 پێشوازیكرا له‌ الامیر سباح سه‌رۆك عه‌شیره‌تی العزاوی به‌ یاوه‌ری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

ئه‌و دیداره‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌خشینی خه‌ڵاتی رێزلێنان بوو به‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی 70 به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازایه‌تی و چاونه‌ترسیانه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یانبووه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و خۆشی ده‌ستێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ رێكخستنه‌وه‌ی هۆزو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كانی كوردستان و عیراق.

له‌ به‌رامبه‌ردا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و خه‌ڵات و رێزلێنانه‌و هه‌روه‌ها دڵنیای كردنه‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌بێ جیاوازیكردن له‌ ناوچه‌و هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان پارێزگاری له‌ خاك و سه‌رو ماڵی هه‌مووان ده‌كات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket