riklam

حاكم قادر بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان: درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی یه‌كێتی بن

ی.ن.ک‌‌ 05:16 PM - 2018-07-14
.

.

حاكم قادرحه‌مه‌جان ڕایگه‌یاند: سه‌ربڵندی نه‌وه‌كانی شه‌هیدان وزیندانیانی سیاسی وپێشمه‌رگه‌دێریینه‌كان، له‌درێژه‌پێدانی ڕێبازو فیداكاری كه‌سوكاره‌ تێكۆشه‌ره‌كانیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا هات كه‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-7-2018، له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجانی كوڕان و كچانی نه‌وه‌و كه‌سوكاری سه‌ربڵندی شه‌هیدان و قاره‌مانانی زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌ڕێوه‌چوو .

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ زیاتر بۆ به‌ئاگابوون بوو له‌كێشه‌و كه‌موو كوڕییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ باشتركردنی بارو گوزه‌رانیان و چۆنێتی به‌شداری پێكردنیان له‌ بونیادنانی نیشتمان و خزمه‌تگه‌یاندن به‌گه‌له‌كه‌مان.

 پێشی ڕاگه‌یاندن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی یه‌كێتی و به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌نگینی پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، پێویسته‌ نه‌وه‌ی شه‌هیدو زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتگیری به‌رنامه‌و درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی یه‌كێتی یه‌كه‌یان، یه‌كێتی حزبی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان بن و له‌خه‌باتی داهاتووی شارستانیانه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشه‌نگی پشتیوانكاران بن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket