riklam

دادوه‌ران تا ئێستا له‌هه‌ولێر ئاماده‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان نه‌بوون

کوردستان 11:37 AM - 2018-07-11
.

.

به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی دادوه‌ران پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ولێر هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه‌،بڕیار 214 سندوقی ده‌نگدان له‌هه‌ولێر دووباره‌ به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

هه‌رچه‌ند بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11-7-2018 پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی دادوه‌ران ده‌ستی پێنه‌كردووه‌.

د. بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن له‌ رابردودا ئه‌وه‌مان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یاساو بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانین و دڵنیاشین له‌ ده‌نگه‌كانی خۆمان له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و نه‌ك به‌ته‌نها له‌ كه‌ركوك و سلێمانی، به‌ڵكو له‌ شاری هه‌ولێریش.

د. بڕیار راشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای هه‌ولێر تێبینی و سكاڵای زۆرمان تۆماركردوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی سكاڵاو تێبینییه‌كانمان راده‌ستی كۆمسیۆن كردوه‌و چاوه‌ڕی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین وه‌ڵامه‌كان وه‌ربگرینه‌وه‌، هه‌روه‌ها وتی: چۆن له‌ ده‌نگه‌كانمان دڵنیابوون له‌ كه‌ركوك و سلێمانی له‌ هه‌ولێریش هه‌روا دڵنیاین و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ین له‌ شاری هه‌ولێریش.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket