جۆر و واتاكانی باوه‌ش له زمانی جه‌سته‌دا
ریپۆرتاژ 10:59 AM - 2018-01-27.
به‌شی دوانزه‌یه‌م
نوسینی: هاوكار ره‌فیق ره‌حمان
شاره‌زا له زمانی جه‌سته
پێشه‌كی...
له‌م به‌شه‌دا باسی (باوه‌ش) و گرنگیه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، به پێی زانسی زمانی جه‌سته، جۆره‌كانی ده‌خه‌یه‌نه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ی سیاسیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، دواتر چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین و به وردیش باس له كۆتا وێنه‌ی (پوتین و ئه‌سه‌د) ده‌كه‌ین، كه به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی باوه‌شیان كردووه به‌یه‌كدا.
باوه‌ش چیه؟
له زمانی جه‌سته‌دا باوه‌ش (له ئامێزگرتن)، یه‌كێكه له شێوازه هه‌ره به‌هێزه‌كانی سڵاوكردن و ڕێزلێنان، كه مه‌به‌ست له دانانی ده‌ست و باڵه‌كانه، له‌سه‌ر شان و پشتی به‌رامبه‌ر، یان ئاڵاندنی ده‌سته‌كانه له جه‌سته‌ی یه‌كتر، كه زۆرجار به دوای خۆیدا ماچكردن و به‌ریه‌ككه‌وتنی ته‌واوی لێده‌كه‌وێته‌وه. زۆركاتیش له‌گه‌ڵ زه‌ده‌خه‌نه‌ی و پێكه‌نینی و ڕوانینی قوڵی چاوه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، تا ده‌گات به گریان و فرمێسك ڕشتن.
باوه‌شی ساخته
ئه‌م جۆره باوه‌شه، به ناچاری یان به زۆر ئه‌نجامده‌درێت، به بێ هه‌ست و سۆزی ڕاسته‌قینه یان بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو، له ڕووی كاته‌وه به خێرایی ئه‌نجامده‌درێت، و خۆده‌پارێزرێت له سه‌یركردنی چاوه‌كان، زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نینی دروسكراو به‌سه‌رڕوخساره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، زۆركاتیش ڕووده‌دات یه‌ك ده‌ست بدرێت له شانی به‌رامبه‌ر، به‌بێ به‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی. ئه‌م جۆره باوه‌شه ده‌كرێ یه‌كلایه‌نه بێت (واتا ساخته‌كارییه‌كه ته‌نیا لای یه‌ك كه‌سه‌وه بێت)، یان ده‌كرێت دوو لایه‌نه بێت.
باوه‌شی ڕاسته‌قینه
ئه‌مجۆره هه‌روه‌ك له پێناسه‌كه‌دا باسمكرد، گه‌رموگوڕه و كۆنتاكتی چاو زه‌رده‌خه‌نه، یان گریان و هاواركردنی لیده‌كه‌وێته‌وه، (گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له پێشمه‌رگه دیله‌كان بۆ باوه‌شی دایكیان له نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌یه)، ئه‌م جۆره باوه‌شه گوشین و تێكئاڵانی توندی تێدایه، سه‌رشانه‌كان یان پشت فشاری ده‌خرێته سه‌ر و به ته‌واوی به فشاره‌وه به‌ر جه‌سته به‌رامبه‌ر ده‌كه‌وێت.
جۆری په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باوه‌ش
جۆری په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان بۆ چوار جۆری سه‌ره‌كی پۆلێن كراوه، به‌م شێوه‌یه
١: په‌یوه‌ندی گه‌رم، وه‌ك په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران و خوشك و برا و دایك و مناڵ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵه.
٢: په‌یوه‌ندی كه‌سی، وه‌ك په‌یوه‌ندی هاوڕیێان، یان په‌یوه‌ندی خزمان.
٣: په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك په‌یوه‌ندی مامۆستا و خوێندكار، به‌ڕیێوه‌به‌ر و كارمه‌ند.
٤: په‌یوه‌ندی گشتی، وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان كڕیار و فرۆشیار، كه‌سانی سه‌رشه‌قام و بازاڕ.
له‌م زانیارییه‌وه ده‌گه‌ین به‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی له په‌یوه‌ندی گه‌رم و كه‌سیدان، باشتره یه‌كتری له ئامێزبگرن، بۆ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی خوازراو نیه‌و پێوسته خۆی لێبه‌دور بگیردرێت. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی له په‌یوه‌ندی گه‌رمدان زۆرینه‌ی كات باوه‌شی ڕاسته‌قینه ئه‌نجامده‌ده‌ن و به گه‌رمیه‌وه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، به‌لام په‌یوه‌ندی كه‌سی یان هاوڕێیه‌تی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ساخته‌كاری به باوه‌شكردنه‌وه دیاره، له كلتوری كورده‌واری خۆماندا زۆرجار ته‌نیا لایه‌نێك ئه‌وی تر ماچ ده‌كات، كه‌سی به‌رامبه‌ر ته‌نیا كوڵمی ده‌دات له به‌رامبه‌ر، یان هیچ یه‌كێكیان یه‌كتر ماچ ناكه‌ن، یان به خێرای ده‌ست ده‌گرن به ملی یاكتره‌وه و به‌خێرایی پرۆسه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن.
له كاتی باوه‌شدا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه كه ته‌حه‌كوم به جۆری باوه‌شه‌كه، له ڕووی چۆنێتی و چه‌ندێتیه‌وه ده‌كات، ئه‌وانیش بریتین له:
١: له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
٢: ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه له ڕووی چه‌ندێتیه‌وه.
٣: پسپۆڕی یان پیشه‌ی به‌رامبه‌ر.
٤: شوێنی ده‌سته‌كان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر.
٥: جۆری ئه‌و مه‌ودایه‌ی ده‌یگرینه‌به‌ر (له‌ڕووی دوری و نزیكییه‌وه).
٦: له‌به‌رچاوگرتنی دین و كلتوری كه‌سه‌كه.
٨: جۆری په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی.
٩: هۆكاری باوه‌ش (له پرسه، ئاهه‌نگ، شادبونه‌وه)... هتد.
١٠: كات و شوێن، گرنگی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
١١. جۆرێتی جه‌سته له ڕووی كێش و باڵاوه.
جۆره‌كانی باوه‌ش
باوه‌شی ته‌واو: هه‌ردوو كه‌سه‌كه جه‌سته‌یان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان. ئه‌مجۆره ده‌ربڕه له گه‌رموگوڕی و یه‌كترویست(باوه‌شی ڕاسته‌قینه‌ش له‌م جۆره‌وه نزیكه).
نیوه باوه‌ش: له‌مجۆره‌دا كه‌سه‌كان باڵه‌كانیان ده‌خه‌نه سه‌ریه‌كتر،به‌ڵام جه‌سته‌یان دور له‌یه‌كتر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یه له گه‌یاندنی واتایه‌كی جنسی.
باوه‌شی لاوه‌كی: ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له خۆپارێزی له واتای ناباش له حاڵه‌تی زۆر نزیكبونه‌وه‌دا، له‌مجۆره‌دا دوو كه‌سه‌كه له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ده‌وه‌ستن و باڵ ده‌خه‌نه سه‌رشانی یه‌كتر، به لاكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆ یه‌كتر (واتا جه‌سته‌یان ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر نابێته‌وه).
باوه‌شی فریوده‌ر: ئه‌م جۆره زیاتر بۆ فریودانی سێكسی به‌كاردێت، كه تێیدا جوڵه‌ی پێكان و كه‌مه‌ر به ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ره، له‌گه‌ڵ فشارخستنه سه‌ری، یان بۆ مه‌به‌ستی ڕازیكردنی دڵی به‌رامبه‌ره (باوه‌شی ساخته‌ش له‌مه‌وه نزیكه).
باوه‌شی ساردوسڕ: پێچه‌وانه‌ی جۆری چواره‌م، له‌م جۆره باوه‌شه‌دا، جوڵه‌ی پێ و كه‌مه‌ر له جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر دور ده‌كه‌وێته‌وه.
باوه‌شی سیاسیه‌كان
باوه‌شی سیاسیه‌كان جیاوازتره له باوه‌شی كۆمه‌لایه‌تی، له دیاریكردنی باوه‌شیشدا، جۆری په‌یوه‌ندی سه‌رۆكه‌كان و ده‌وڵه‌تان ڕۆڵ ده‌بینێت، سه‌رباری كلتور تێگه‌یشتنی هه‌ر سیاسیه‌ك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه،لێره‌دا سێدابه‌شكاری ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: باوه‌شی سیاسیه‌كان له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات: له ئه‌مڕۆدا شێوازه‌كانی ئه‌م جۆره زۆر باون، به‌ڵام دیاریترینیان باوه‌شی ته‌واوه، له‌گه‌ڵ ماچكردنی هه‌ردوو كوڵم، زۆر كات جیاوازی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕن.
دووه‌م: باوه‌شی سیاسیه‌كان له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا: له سیاسیه پیاوه‌كاندا باوه‌شی لاوه‌كی یان نیوه ئه‌نجامده‌درێت، یان باوه‌شی ته‌واو له‌گه‌ڵیدا ده‌ست پێداكێشان به شان له‌خۆیده‌گرێت(وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆباما خوی پێوه گرتبوو، له ئێستاشدا ماكرۆن)، یان شانی به‌رامبه‌ر به توندی ده‌گیردرێت، به‌ڵام سیاسیه پیاوه‌كان له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ده‌گاته ماچكرن و باوه‌شی ته‌واو.
سێهه‌م: باوه‌شی سیاسیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كان: له چوارچێوه‌ی ئه‌م جوگرافییه‌دا دین ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، له نێوان سیاسیه پیاوه‌كاندا باوه‌ش ڕووده‌دات، به‌ڵام ئافره‌ت و پیاو ئه‌م كرده‌یه ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت له نێوان ئافره‌تان خۆشیاندا ده‌گمه‌نه، به‌گشتی ئه‌م بابه‌ته زۆر جار بێسه‌روبه‌ره‌یی پێوه‌دیاره و هۆكاره‌كه‌ش كه‌می ئه‌زمون و شاره‌زاییه له بواری زمانی جه‌سته‌دا.
باره‌ك ئۆباما‌و هیلاری كلینتن هه‌ردووكیان سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كانن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕییه‌تی گه‌رموگوڕ له نێوانیاندا هه‌یه، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2008 دا، ئۆباما به نه‌رمیو ڕێزه‌وه كێبڕكێی هیلاری ده‌كرد، كه هه‌ریه‌كه‌یان كاندیدی دیموكراته‌كان بوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له 2016 شدا، ئۆباما زیاتر له جارێك بانگه‌شه‌ی بۆ هیلاری ده‌كرد، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره‌ی له‌یه‌كتر نزیككردبوویه‌وه. ئه‌م باوه‌شه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌كانی هیلاری له 2016 ئه‌نجامدرا، كه باوه‌شێكی ڕاسته‌قینه و گه‌رموگوڕه، داخستنی چاوی هه‌ردولا، توند له‌باوه‌شكردنی دوولایه‌نه، سه‌رخستنه سه‌ر سینگی ئۆباما، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تری وه‌ك كۆنتاكتی چاو و بزه‌ی ڕاسته‌قینه ...هتد، كه له گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌دا باشتر ده‌رده‌كه‌ون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه سه‌لمێنه‌ری هاوڕێه‌تی و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ن. به‌ڵام ئه‌م پێوسته لای هیلاری زیاتر هه‌ستی پێده‌كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت"تۆ له پشتی منی و منیش پێوستم پێته".
ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه‌ی باوه‌شه، له ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه یه‌كتر گوشینی دوولایه‌نه و گه‌رموگوڕی پێوه‌دیاره، هه‌رچه‌نده ئافره‌ته‌كه زیاتر گه‌رموگوڕتره، به‌راورد به گه‌نجه‌كه، داخستنی چاوه‌كانی و خۆخستن به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا ئه‌م ڕاسته‌ییه زیاتر ده‌سه‌لمێنیت (باڵای ئافره‌ته‌كه پێده‌چێت ڕۆڵی هه‌بووبێت له‌م ده‌ركه‌وتنه‌دا).
ئه‌م جۆره باوه‌شه خۆرێكی نامۆبوو، له نێوان جۆن بایدن و هیلاریدا، به‌جۆرێك هیلاری كه‌وته دۆخێكی شه‌رمه‌زارییه‌وه، چونكه بایدن كۆتایی به باوشه‌كه نه‌ده‌هێنا، له گرته فیدۆییه‌كه‌یدا بۆ قوتاربوون له‌م دۆخه، به ده‌ستی ده‌یكێشا به شانی بایدندا، وه‌ك چۆن له وێنه‌ی لای چه‌پدا ده‌رده‌كه‌وێت، باوه‌شه‌كه 14 چركه‌ی خایه‌ند، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن بایدنه‌وه كه‌شێكی ڕۆناسی تاكلایه‌نه‌ی پێبه‌خشیبوو. ئه‌م ده‌ركه‌وتنه له كاتیخۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ته‌نزئامێزی جیهانی لێكه‌وته‌وه، زۆرێك له میدیاكان ئه‌م جۆره باوه‌شه‌یان له‌گه‌ڵ باوه‌شه‌كانی تری بایدن به‌راورد ده‌كرد، به تایبه‌تی ئه‌و باوه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی هاوشێوه‌ی خۆی ئه‌نجامی داون، به‌جۆرێك سه‌رجه‌میان له ڕووی كات و شێوازه‌وه له‌مه‌ی هیلاری جیاوازتربوون، به‌مه‌ش بایدنیان وه‌ك كه‌سێكی ژنانی یان ڕۆمانسی ناساند.
ئۆباما‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌م ده‌ركه‌وتنه‌دا له باوه‌شێكی ته‌واو ڕاسته‌قینه‌دان، داخستنی چاوه‌كانی ئۆباما، گوشینی دولایه‌نه، دانانی ده‌سته‌كانی هه‌ردوولا، له نیشانه‌ی ئه‌م جۆره‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه جۆری په‌یوه‌ندی ئه‌م دووكه‌سه و خۆشه‌ویستی نێوانیان وای كردووه ئه‌م به‌مشێوه‌یه ده‌ربكه‌ن وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی ساردی تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی وا به‌رهه‌مناهێنن.
له‌م وێنه‌یه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د باوه‌شی كردووه به پوتیندا، به‌مه‌ش جۆری باوه‌شی ته‌واوه‌تی ئه‌نجامداوه ، خۆخستنی به‌سه‌ر پوتیندا (باڵای به‌رزی ئه‌سه‌د، ڕه‌نگه زیاتر ڕۆڵی هه‌بێت له زیاتر خواربوونه‌وه‌یدا) و هێزی گوشینی كه له ده‌ستی چه‌پیدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه وایه مناڵێك باوه‌ش بكات به باوكی‌دا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌یه كه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هه‌یانه. گه‌ر له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش بڕوانین، ده‌بینین ئه‌سه‌د به حه‌ماسه‌وه باوه‌ش ده‌كات به پوتیندا، به‌س پوتین به خێرایی پرۆسه‌كه ته‌واو ده‌كات.وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی به‌دوربگرێت له‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه قوڵه.
له‌م سه‌رچاوانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بینینی به‌شێك له گرته ڤیدیۆییه‌كان:
بوتين يستقبل الأسد في سوتشي، قناة روسيا اليوم، تاريخ النشر تشرين الثانى 2017، موقع التالي:
https://www.youtube.com/watch?v=1p8dErEHlHQ
باوەشی نێوان هیلاری کلینتن وبارەک ئۆباما
https://www.youtube.com/watch?v=OQWPkhQIWi4
باوەشی نێوان جۆن بایدن و هیلاری کلینتن
https://www.youtube.com/watch?v=xSSMG0MaEnQ
یان
https://www.youtube.com/watch?v=Qp-A0Hkmxuc
Compilation of Joe Biden being Creepy
https://www.youtube.com/watch?v=xy07yHAgM4E&t=46s
باوەشی نێوان بارەک ئۆباما و جۆن بایدن
https://www.youtube.com/watch?v=1gljYDEXfUk
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
01:11 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05
ئەمانەش ببینە
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06 -
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
کوردستان 12:17 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05