به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاستی زمانی جه‌سته‌ت بزانه
ریپۆرتاژ 01:02 PM - 2017-09-05.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی هاوكار ره‌فیق ره‌حمان
به‌كالۆریۆس له‌زانسته رامیارییه‌كان
به‌شی یانزه‌یه‌م
پێشه‌كی...
ئه‌م شێوازی پرسیار و وه‌ڵامه له بنه‌ڕه‌تدا (تونیا ریمان) شاره‌زایی ناوداری ئه‌مریكی، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموون و به‌دواداچوونی زانستی چه‌ند ساڵه‌ی خستویتیه‌ڕوو، ناوبراو خاوه‌نی بروانامه‌ی زانستیه له‌م بواره‌دا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین نوسین و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی و په‌رتووكی ئاست به‌رزی تایبه‌ت به زمانی جه‌سته‌یهه‌یه، ناودارترین په‌رتوكیشی به ناوی هێزی زمانی جه‌سته‌وه‌یه (The Power of Body Language) كه بۆ چه‌ندین زمانی زیندوو وه‌رگێڕدراوه، من له په‌رتووكه عه‌ره‌بیه‌كه‌وه(قوه لغه الجسد)، ئه‌م بابه‌ته‌م وه‌رگرتووه:
پرسیار و بژارده
لێره‌دا به هه‌شت پرسیار ده‌ستپێده‌كه‌ین، هه‌ر پرسیارێك سێ بژارده‌ی هه‌یه، هه‌ر بژارده‌یه‌كیش پۆینتی جیاوازی له‌سه‌ره، دواتر پۆینته‌كان كۆده‌كرێنه‌وه و ئاستی زمانی جه‌سته‌ت دیاری ده‌كات:
پرسیاری یه‌كه‌م: كاتێك تۆ ده‌ڕۆیت بۆ ئاهه‌نگێك، یه‌كه‌مین كار كه ده‌ته‌وێت بیكه‌یت چیه؟
آ. ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و خواردنه‌وه‌كان ده‌ڕۆیت، به ده‌نگێكی به‌رز داوای خواردنه‌وه ده‌كه‌یت، (خوادنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه).
ب. به‌ره‌و نزیكترین گۆشه ده‌ڕۆیت و ئه‌و شوێنه ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت كه ته‌واوی ژوره‌كه یان هۆڵه‌كه‌ت لێوه دیاره.
ج. بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌رده‌م هۆڵه‌كه ده‌وه‌ستیت و دواتر ئه‌و شوێنه دیاریده‌كه‌یت كه حه‌زده‌كه‌یت بۆی بڕۆیت.
پرسیاری دووه‌م:وای گریمانه بكه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا،له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا چاوپێكه‌وتن (یان مه‌وعید)ت هه‌یه، بۆ پێشكه‌شكردنی شتێك، له چاوه‌ڕانی هاتنیدا چی ده‌كه‌یت؟
آ. بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌كڕاهێنان به هه‌ناسه‌ت ده‌كه‌یت ، بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌رونت.
ب. پێداچوونه‌وه به‌و تێبینانه ده‌كه‌یت،تا دڵنیابیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شته‌ی ده‌تهه‌وێت پێی بڵێیتبیرت نه‌چۆته‌وه.
ج. له‌و شوێنه‌ی چاوه‌ڕانی ده‌كه‌یت هه‌ر دێیت و ده‌چیت و له‌ژێر چاوه‌وه سه‌یری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌یت كه به‌ره‌و ڕووت دێن.
پرسیاری سێهه‌م: كاتێك ئه‌ته‌وێت سرنجی ئافره‌تێك ڕابكێشیت، به یه‌كێك له‌م سێ ده‌ركه‌وته‌یه خۆت پیشان ده‌ده‌یت: (ئه‌م پرسیاره بۆ ئافره‌تانیش پێچه‌وانه ده‌كرێـته‌وه).
آ. ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نین ده‌كه‌یت.
ب. زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌یت و به‌ره‌و لای ئه‌و خۆت لارده‌كه‌یته‌وه، ته‌مه‌ننا ده‌كه‌یت تێبینیت بكات.
ج. زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌یت و به‌ره‌و لای ئه‌و ده‌ڕۆیت، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش ده‌كه‌یت.
پرسیاری چواره‌م: كاتێك ده‌چیته ژورێكه‌وه كه ئاماده‌كراوه بۆ كۆبوونه‌وه، به‌ڵام ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێنه‌كردووه، تۆ له‌م كاته‌دا به شێوه‌یه‌كی خێرا و لائیرادی چی ده‌كه‌یت؟
آ. ڕاسته‌وخۆ به ئاراسته‌ی كه‌سی به‌رپرسیاری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ڕۆیت و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.
ب. له شوێنێكی به‌رچاوی مێزه‌كه‌دا كه‌لوپه‌له‌كانت داده‌نێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرتنی شوێنی دانیشتنه‌كه‌ت.
ج. له گۆشه‌یه‌كی ژوره‌كه یان هۆڵه‌كه داده‌نیشت و چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌یت.
پرسیاری پێنجه‌م: كاتێك تۆ محازه‌ره یان سیمینار پێشكه‌ش ده‌كه‌یت، به‌ڵام تێبینی ده‌كه‌یت ئاماده‌بووان سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌ن، نیشانگه‌لی بێزاریبه‌جه‌سته‌یانه‌وه پیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشتا ده خوله‌كت له‌به‌رده‌م ماوه، بۆ ته‌واوكردنی محازه‌ره یان سیمیناره‌كه، له‌م كاته‌دا چی ده‌كه‌یت؟
آ. ڕووده‌كه‌یته ئاماده‌بووان و لێیان ده‌پرسیت" ئێوه تێڕوانین و بۆچوونێكتان هه‌یه، یاخود ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كتان هه‌یه ئه‌توانن بیڵێن، ئایه شێوازێكی دیكه به باش ده‌زانن بۆ شیكردنه‌وه‌ی فكره‌كان؟"
ب. هه‌وڵی خۆ دزینه‌وه ده‌ده‌یت له‌م دۆخه، ڕوانینی ڕاسته‌وخۆی چاوه‌كان ده‌پچڕێنیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان به بێزاری كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناته‌وێت به‌رهه‌ڵستیان بكه‌یت؟
ج. به ده‌نگێكی به‌رز و خێرا قسه ده‌كه‌یت.
پرسیاری شه‌شه‌م: گریمانه‌ی ئه‌وه بكه، تۆ له فرۆكه‌یه‌كی پڕ سه‌رنشیندا دانیشتوویت، پێش جوڵه‌كردن بۆ سه‌فه‌رێكی درێژ. سه‌ره‌تا ناته‌وێت گفتوگۆ بكه‌یت، به‌ڵام ئافره‌تێك له ته‌نیشته‌وه به ده‌نگێكی ئارام ده‌رباره‌ی چه‌ندێتی كات پرسیارت لێده‌كات، له‌م كاته‌دا تۆ چی ده‌كه‌یت؟
آ. چاوه‌كانت داده‌خه‌یت و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه نازانیت كاته‌كه چه‌نده.
ب. سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ت ده‌كه‌یت، دواتر سه‌یری ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌یت و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه كاته‌كه‌ی پێ ڕاده‌گه‌نیت، هاوكات پارێزگاری له په‌یوه‌ندی چاوت ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ها ناته‌وێت بێزاركه‌ر ده‌ربكه‌ویت.
ج. سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ت ده‌كه‌یت و كاته‌كه‌ی پێی ڕاده‌گه‌یه‌نیت، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی چاوه‌كانت و زه‌رده‌خه‌نه‌ی خێرادا.
پرسیاری حه‌وته‌م: گریمانه‌ی ئه‌وه بكه تۆ فرۆشیارێكیت و له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كه‌تدا بۆ یه‌كه‌مجارله خواردنگه‌یه‌ك داده‌نیشن، پێویسته تۆ به ئاگاییه‌كی به‌رزه‌وه گرنگی به كڕیاره‌كه‌ت بده‌یت، له‌م كاته‌دا چی ده‌كه‌یت؟
آ. به‌هێمنی داده‌نیشتیت له تیفی یان دیكۆر هه‌رشتێكی تر ده‌ڕوانیت له خواردنگه‌كه‌دا،به‌م كاره‌ش واهه‌ست ده‌كه‌یت كڕیاره‌كه هه‌ست به نائارامی ناكات و زۆریی لێناكرێت.
ب. له پشتی مێزه‌كه‌وه له‌سه‌ر كورسیه‌كه داده‌نیشیت و پشت ده‌ده‌یت به دیواره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بێجگه له ڕوخسارێكی زه‌ده‌خه‌ناوی شتێكی تر نه‌بینێت.
ج. له ناوه‌ڕاستی خواردنگه‌كه‌دا داده‌نیشیت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به دۆخێكی نه‌رێنی و ناباش نه‌كات.
پرسیاری هه‌شته‌م: گریمان تۆ له نیوه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌تدایت، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه ناچێت به‌ڕێوه كه خۆت ده‌ته‌وێت، به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌شت لێت ڕازی نیه و ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گرێت، له‌م دۆخه‌كه‌دا چی ده‌كه‌یت؟
آ. هێمنی خۆت ده‌پارێزیت و به ڕوانینێكی به‌رده‌وام و زمانێكی جه‌سته‌ی خێرا خۆت ده‌رده‌خه‌یت، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت له قسه‌كردن ته‌واو ده‌بێت، دواتر به وردی له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ل ده‌كه‌یت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باڵه‌كانت به كراوه‌یی ده‌هێڵیته‌وه.
ب. باڵاكانت له‌سه‌ر سینگت كۆده‌كه‌یته‌وه و گفتوگۆی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ت ده‌بڕیت و مناقه‌شه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌یت كه خستویه‌تیه‌ڕوو.
ج. چاوه‌ڕوان ده‌بیت هه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت كۆتایی به قسه‌كانی ده‌هێنێـت، دوای گوێگرتن سه‌رت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و له ژووره‌كه ده‌چیته ده‌ره‌وه، یان ئه‌و شوێنه به‌جێ ده‌هێڵیت.
كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان
بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر هه‌ریه‌كێك له‌و وه‌ڵامانه‌ی دیاریده‌كرێن، پۆینتێكی دیاریكراویان بۆ دانراوه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه هاتووه:
یه‌كه‌م: آ:١، ب:٣، ج:٢
دووه‌م: آ:٢، ب:١، ج:٣
سێهه‌م: آ:٢. ب:٣، ج:١
چواره‌م: آ:١، ب:٢، ج:٣
پێنجه‌م: آ:٢، ب:٣، ج:١
شه‌شه‌م:آ:١، ب:٣، ج:٢
حه‌وته‌م:آ:١، ب:٢، ج:٣
هه‌شته‌م: آ:٢، ب:١، ج:٣
ئاشكراكردن به پێی ڕێژه‌ی پۆینت
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می خاڵه كۆكراوه‌كانت له نێوان 8 بۆ 13 خاڵدابوو:
تۆ رۆحی گروپه‌كه‌یت راسته؟ زۆرباشه، به‌ڵام له‌وانه‌یه پێویست به‌وه بكات كه‌مێك هێواش ببیته‌وه، چونكه تۆ به بێ ئه‌وه‌ی خۆت بته‌وێت یان مه‌به‌ستت بێت ئه‌وانی تر لێت ڕاده‌كه‌ن، یان خه‌ڵك له خۆت دوربخه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها تۆ ده‌توانیت زیاتر ئاشنا بیت به‌و شتانه‌ی ئه‌وانی تر ده‌یانه‌وێت، هه‌روه‌ها فێرده‌بیت چۆن بتوانیت پێیان ببه‌خشیت، بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه و ڕه‌فتاره‌كانت نه‌بنه مایه‌ی بێزاری به‌رامبه‌ر، ئه‌مه‌ش به گوێگرتن لێیان به وریاییه‌كی زۆره‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گوێت لێی بووه له‌گه‌ڵ زمانی جه‌سته‌یان به‌راوردی ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش توانای تێگه‌یشتی زمانی جه‌سته‌ی ئه‌وانت پێده‌دات به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه، له وه‌ڵامی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌شدا زمانی جه‌سته‌ی خۆت داده‌ڕێژی. ئه‌م ڕێكاره تاقی بكه‌ره‌وه، له هه‌وڵدان و به‌دواداچوون بێ تاقه‌ت مه‌به.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می خاڵه كۆكراوه‌كانت له نێوان 14بۆ19 خاڵدابوو:
ئه‌م ئاسته باشترین ئاسته بۆ تۆ، به شێوه‌یه‌ك نزیكده‌بیته‌وه له هاوسه‌نگی و به‌ده‌ستهێنانی سود له زۆربه‌ی كاته‌كانتدا، تۆ له‌گه‌ڵ زمانی جه‌سته‌تدا هه‌ماهه‌نگی و به ئاستی گونجاندن له‌گه‌ڵ پێویستیه‌كانت و پێویستیه‌كانی ئه‌وانی تر ده‌یخه‌یته گه‌ڕ، تۆ توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وپێش به‌ریت به شێوه‌یه‌كی ته‌واو، له بڕیاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا وردبینی ده‌كه‌یت و زمانی جه‌سته‌ت شپرزه و نارێك نیه. گه‌ر له‌م ئاسته‌دا بمێنیته‌وه و هه‌وڵی زیاتریش بده‌یت بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر خراپ نابێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می خاڵه كۆكراوه‌كانت له نێوان 20 بۆ 24 خاڵدابوو:
له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنی تۆ به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ نیه، بۆیه ده‌بینین له‌م ئاسته به‌ده‌ستهاتووه‌دا تۆ نیازه‌كانت (مه‌به‌سته‌كانت) باشن، به‌ڵام پێویست ده‌كات كه‌مێك په‌ره‌یان پێبده‌یت . بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌دا تۆ پێویستت به‌وه هه‌یه لێهاتووییه‌كانی زمانی جه‌سته‌ت زیاتر به‌ره‌وپێش به‌ریت، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێزه‌وه وه‌ڵامت بدرێته‌وه و به‌رامبه‌رت زیاتر گرنگیت پێبدات و هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رتدا، دو دڵ مه‌به چونكه ڕاهێنان و خوێندنه‌وه و به‌دواداوچوون، تواناكانی زمانی جه‌سته‌ت دووهێنده ده‌كات.
وێنه‌ی تۆنیا ڕیمان
ده‌رئه‌نجام و كۆتایی
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانتدا ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت به باشی ڕاهێناو بوویته خاوه‌نی زمانێكی جه‌سته‌ی باش و شایسته، ئه‌وه توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه زمانی جه‌سته‌ت هه‌ماهه‌نگ بكه‌یت له‌گه‌ڵ زمانی جه‌سته‌ی ئه‌وانی تر، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانیت له واتای نهێنی پشتی ئاماژه و جوڵه و ده‌ركه‌وته خۆویست و خۆنه‌ویسته‌كانی به‌رامبه‌رت تێبگه‌یت، جا له كاتی قسه‌كردندا بێت، یان له كاتی گوێگرتن و بیركردنه‌وه‌دا بێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی گونجاوه بۆ پێشخستنی تۆ له‌سه‌ر كۆی ئاسته جیاوازه‌كانی ژیانت، چونكه ئێمه هه‌رگیز تێگه‌یشتنمان به‌رامبه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی به‌رامه‌به‌ر زیاد ناكات، ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی هێزی زمانی جه‌سته تێنه‌گه‌ین، تێگه‌یشتن له جوڵه و بزاوته‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌وانی تر ده‌مان گه‌یه‌نێت به بیركردنه‌وه‌ی داخراویان، چونكه زمانی جه‌سته ده‌رخه‌ری ویست و بیركردنه‌وه و ناخی مرۆڤه‌كانه، جوله‌كان وه‌رگێڕان ده‌كه‌ن بۆ زمانێك كه له ناخی مرۆڤدا به بێ ده‌نگی دێته‌گۆ.
سه‌رچاوه‌ی به‌كارهاتوو
تونیا ریمان، قوه لغه الجسد، (مفتاحك الی النجاح فی كل مجابهه مه‌نیه آو اجتماعیه)، ترجمه رفیف غدار،الگبعه الڕولی، الدار العربیه للعلوم ناشرون، بیروت، ٢٠٠٩، ێ٢٨-٣٠.
بۆ زیاتر ئاشنابوون به نوسین و شیكارییه‌كانی (تۆنیا ڕیمان –Tonya Reiman)، سه‌ردانی وێبسایتی تایبه‌تی خۆی بكه‌ن به ناونیشانی: [email protected].
تایبه‌ته به‌ماڵپه‌ڕی PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
09:54 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
09:16 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18