پارتی بەسوڵحی عەشایەری هانا بۆ بنەماڵەی وەدات دەبات
کوردستان 08:21 PM - 2016-10-02
.
پارتی هەوڵدەدات تیرۆری وەداتی رۆژنامەنووس بە سوڵحی عەشایەری چارەسەر بكات و بنەماڵەكەشی رەتیدەكاتەوەو داواى سزادانی بكوژانی كوڕەكەیان دەكەن، ئاشكراشی دەكەن كە ئەو لیژنانەی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێنراون دەیانەوێت سیناریۆی دوور لەڕاستی دروست بكەن.
سەمەد حسێن، برای شههید وەداتی رۆژنامەنووس لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: تائێستا لێكۆڵینەوەكان لەسەر دۆسیەی شەهید وەدات نەگەیشتوەتە هیچ ئەنجامێك، بەڵكو لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بەردەوامە، چونكە دۆسیەكی زۆر گرنگەو پەیوەندی بە هەندێك كەسانەوە هەیە كە لە دەسەڵاتدان.
براكەی شەهید وەدات دەشڵێت: مەسعود بارزانی لەسەر دۆسیەكە بێدەنگی هەڵبژاردوە، لەبەرئەوەی بكوژانی سەرەكی وەدات پەیوەندیان بە پارتیەوە هەیە.
لەبارەی ئەنجامی ئەو لیژنەیەشی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر شەهیدكردنی وەدات پێكهێنراوە، رایگەیاند: لیژنەكە كۆمەڵێك بەڵگەی لەبەردەستدایەو تائێستا نەیتوانیوە ژمارەی نهێنی مۆبایلەكەی شەهید وەدات بكەنەوە، وتیشی: لیژنەكە دەیەوێت كۆمەڵێك سیناریۆ لەسەر شەهیدكردنی وەدات بۆ بچوكردنەوەی دۆسیەكە ئامادە بكەن، دەشیانەوێت قورسایی دۆسیەكە نەهێڵن، لەئێستاشدا لیژنەكە هیچ هەنگاوێكی بۆ دۆزینەوەی بكوژانی وەدات نەناوە، دیارە ئەو لیژنەیە ناتوانێت بكوژانی دیاری بكات.
لەبارەی ئەو هەوڵانەشی پارتی خستویەتیەگەڕ تا لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە دۆسیەكە كۆتایی پێبهێنێت، براكەی شەهیدی رۆژنامەنوس وەدات رایگەیاند: پارتی لەبەر ئەوەی لەڕووی بنەماڵەییەوە عەشایەرییە، هەوڵدەدات ئەو كێشەیە بەسوڵحی عەشایەری چارەسەر بكرێت، بەڵام ئێمە دەڵێین دۆسیەی شەهید وەدات دۆسیەیەكی كۆمەڵایەتی نیە تا لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر بكرێت، بەڵكو دۆسیەیەكی سیاسیەو تەنیا لەبەر ئازادی رادەربڕین بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە شەهید كراوەو شەهیدكردنیشی زۆر لەسەر پارتی كەوتوەو كاریگەرییەكی گەورەی روبەڕووی پارتی كردۆتەوە، بۆیە لەڕێی هەندێك كەسی بچوكی بەرژەوەند خوازەوە داوامان لێدەكەن دۆسیەكە بەسوڵحی عەشایەری كۆتایی پێبهێنین.
باسی لەوەشكرد: هەوڵەكانی پارتی بۆ سوڵحی عەشایەری دۆسیەی شەهید وەدات، لەسەر ئاستی باڵای پارتیە، بەڵام راستەوخۆ نیە، بەڵكو بەشێوەی ناڕاستەوخۆیەو لەڕێی كەسانی نزیكی خۆمانەوە هەوڵیانداوەو دەیانەوێت هەڵوێستی ئێمە بۆ سوڵحی عەشایەری بزانن، بەڵام هەڵوێستی ئێمە روون و ئاشكرایە كە داوای بەسزا گەیاندنی بكوژانی وەدات دەكەین.
لەبارەی هەڵوێستی بنەماڵەكەیان بۆ ئەو داوایەی پارتی، وتی: بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین كە دۆسیەی شەهید وەدات بەسوڵحی عەشایەری چارەسەر بكرێت، چونكە باوەڕمان وایە دۆسیەی شەهیدی رۆژنامەنوس وەدات دەبێت لەڕێی دادگاوە یەكلای بكرێتەوەو بەزووترین كات بكوژانی دەستگیر بكرێن و سزای خۆیان بگەیەنرێن.
رونیشیكردوە: لەبەرئەوەی بكوژانی سەرەكی شەهید دەدات پارتین، بۆیە پارتی تەنگەتاو بووەو هەر لەسەر ئەوانیش بۆتە ماڵ.
لەسەر سەردانی مارك ئایشنهاوەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەرێم بۆ ماڵی شەهید وەدات، وتی: هاتنی ئەوان بۆ گەیاندنی پرسەو ماتەمینی بووە، هەروەها راشیانگەیاند كە داوایان لەحكومەتی هەرێم كردوە هەوڵبدەن بەزووترین كات بكوژانی وەدات دیاری بكەن.
كە رۆژی 13ی ئابی ئەمساڵ رۆژنامەنوس وەدات حسێن عەلی دوای رفاندنی لەشاری دهۆك لەڕێی ئەشكەنجەدانەوە تیرۆركراو كەسوكارەكەشی پارتی دیموكراتی كوردستان بەكوشتنی كوڕەكەیان تۆمەتبار دەكەن كە گوایە ئەو چەكدراانەی وەداتیان رفاندوە هێزێكی ئاسایشی ناوچەكە بوون.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

