riklam

نه‌جیبه‌ نه‌جیب: سبه‌ینێ بڕیار له‌ ناردنی موچه‌ی هه‌رێم ده‌درێت

kurdistani 05:01 PM - 2014-09-29
له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌

له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاوبۆوه‌ گوایه‌ ئه‌مڕۆ 29-9-2014 لیژنی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌، بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وه‌و بڕیار له‌ ناردنی موچه‌ی هه‌رێم بدات.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاتی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان لیژنی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامنادرێت، له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌.

وتیشی:  بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامبدرێت و داواكارییه‌كانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بخرێنه‌ڕوو بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ناردنی موچه‌ی مانگی ئاب و ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: وه‌كو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تائێستا له‌ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ ئاگادارنیم، به‌ڵام به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌ڕوانم بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket