سه‌نگاوی وه‌ك یه‌كه‌مین
kurdistani 11:37 AM - 2014-01-08
سیروان غه‌ریب
كاتێك له‌سه‌ر خواستی خۆی بهجلو به‌رگێكی كوردییه‌وه، مه‌حمود سه‌نگاوی كه‌سایه‌تی سه‌ربازی ناو خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورد‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چووه به‌رده‌م دادگا تاوه‌كو بێ تاوانی خۆی له كه‌یسی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی بسه‌لمێنێت زۆرێك له‌و قات له‌به‌رو ریبات له‌مله سیاسیانه‌ی ئیحراج كرد كه له مێژه‌وه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه داواكارن و فایلی پڕ تۆمه‌ته‌كانی كوشتن و برینداركردن‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ، تۆز‌و خۆڵ ئه‌وه‌نده‌ی تر قورسی كردوون.
هه‌نگاونانی مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س له‌نێو دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و باوه‌ڕبوونی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی دیار به بریاره‌كانی دادگا له‌مێژووی 24 ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك بوونی نه‌بووه، واباشتره بڵێم بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به بۆچونی من ئه‌م سه‌ركرده سه‌ربازییه ئه‌گه‌ر تاوانباربێت یان بێ تاوان توانی قۆناغێكی تازه له‌ژیانی یاسایی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێنیشانبدات و له‌گه‌ڵیشیدا مێژووی شكاندنی ئه‌و ههلو مه‌رجه بێزراو ناشرینه‌ی بۆخۆی تۆماركرد كه هه‌میشه تیایدا به‌رپرس له‌سه‌رو یاساكانه‌وه خۆی داناوه.
من ئه‌زانم چوونی به‌رپرسی له‌مجۆره له‌ووڵاتانی تری دیموكرات جێگه‌ی بایه‌خ نییه‌و ره‌نگه مایه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزشێكی رۆژانه‌ی ئه‌و سیاسییه باڵایانه‌یه كه رۆژانه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی یه‌كه‌مین جاری كرداره‌كه مایه‌ی پێشوازییه‌و زیاتریش بڵێم ده‌كرێت به وه‌رچه‌رخانێك گه‌وره‌ی ژیانی یاسایی و سیاسی ئه‌م هه‌رێمه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، چونكه داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه بهباوهڕبوونی بهرپرسهكانو هێزه‌كانی ناوی به یاسا له‌سه‌رو هه‌موو شته‌كانی تره‌وه.
ئه‌مرۆ له‌هه‌موو كاتێك پێویستره، مه‌سه‌له‌ی تاوانباریو بێ تاوانی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كه‌یسی كاوه گه‌رمیانی به‌جێبهێڵین بۆ دادگا، چونكه هه‌ر له‌وێوه ده‌توانرێت كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی لێپرسراوانێك بهێنرێت كه كه‌س بۆی نه‌بووه له‌م هه‌رێمه‌دا چاودێرییان بكات‌و له سه‌ر هه‌ڵه‌ی بچوك‌و گه‌وره‌كانیان پرسیاریان لێ بكات.
به‌كوردی، سه‌نگاوی رێگه‌ی دادگای ته‌ختكردو فه‌رمووی له‌هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه كرد كه تۆمه‌تبارن به كه‌یسی جۆراو جۆر له‌هه‌رێمی كوردستان‌و پێی‌ووتن من " له پێش هه‌مووتانه‌وه درۆم بۆ دادگا". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ردێكی گه‌وره‌ی فڕێدایه گۆمی ئه‌و حهسانهیهی كه هه‌ندێك به‌رپرس به‌ناشه‌رعی بۆ خۆی دروستكردووه، به‌جۆرێك نه‌ك هه‌ر خۆی به‌ڵكو پاسه‌وانی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌شی گرتۆته‌وه.
سیروان غه‌ریب
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی له کونسوڵی تورکیا دەکات
07:09 PM - 2026-06-29 -
عیماد ئەحمەد: یەكێتی پشتگیری لەهەر پڕۆژەیەكی زانستی دەكات كە لەخزمەتی وڵات‌دا بێت
04:12 PM - 2026-06-29 -
حكومەتی عیراق هەژمارێكی بانكی بۆ پارە دزراوەكان دەكاتەوە
02:34 PM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
10:01 AM - 2026-06-29
ئەمانەش ببینە
شۆڕش ئیسماعیل جەخت لەبەردەوامیی چاكسازی هێزی پێشمەرگە دەكاتەوە
05:43 PM - 2026-06-29
گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێشبینی هاتنی ملیۆنێک گەشتیار دەکات
04:08 PM - 2026-06-29
بەغدادو هەرێم تاوتوێی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان دەكەن
02:56 PM - 2026-06-29
زۆرترین خوێنراو
-
مایكی بەر مزگەوت و كەنیسە
بیروڕا 10:02 AM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
کوردستان 10:01 AM - 2026-06-29 -
لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
کوردستان 09:49 AM - 2026-06-29 -
180هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:27 AM - 2026-06-29 -
عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
عیراق 09:11 AM - 2026-06-29 -
د. رێواز فایەق :زۆرێک لە پەرلەمانتاران دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن
کوردستان 10:50 PM - 2026-06-28 -
ئەنجومەنی باڵای دادوەری:رێوشوێنی یاسایی دژی كه‌سایه‌تیی دیکەی سیاسی ده‌گیرێته‌به‌ر
عیراق 10:39 PM - 2026-06-28 -
شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
کوردستان 08:57 PM - 2026-06-28







دابەزێنە

