riklam

حكومەتی هەرێم نوێنەری خۆی لە سوید دەگۆڕێت

kurdistani 10:28 AM - 2013-11-28
شۆڕش قادر رەحیم دەبێتە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە سوید

شۆڕش قادر رەحیم دەبێتە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە سوید

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم‌و پاڵپشت بە رێنماییەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەلە دوای یەكەمین كۆنفرانسی نوێنەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە جەختی لەسەر كرایەوە بۆ دامەزراندن‌و گرێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی بیانی لەسەر بنەمای دامەزراوەیی‌و دروست‌و بۆ دووبارە رێكخستنەوەی ئەرك‌و كاری نوێنەرایەتیەكان، نوێنەرێكی تازەی حكومەتی هەرێم دەستنیشان كرا.

فەلاح مستەفا، بە سایتی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە: لەبەردەوامی سیاسەتی كرانەوە بەڕووی جیهان‌و دروستكردنی پەیوەندی دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دوولایەنەو هاوبەش، حكومەتی هەرێم نوێنەرێكی تازەی خۆی لە وڵاتی سوید دەستنیشان كرد لە شوێنی بەڕێز هێرش خولە عەزیز فەرحان.

وتیشی: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی ژمارە 1427 لە بەرواری 2013/11/18، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی شۆڕش قادر رەحیم وەك نوێنەری تازەی حكومەتی هەرێم لە وڵاتی سوید لەسەر میلاكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە - سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە مووچەو دەرماڵەی شایستە.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت، وتی: وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ‌و كارەكانی هێرش خولە عەزیز فەرحان نوێنەری پێشووی حكومەتی هەرێم لە سوید، پیرۆزبایی گەرم لە شۆڕش قادر رەحیم دەكەین‌و هیوادارین بەڕێزیان لەئاست ئەو متمانەیە بێت كە حكومەتی هەرێم پێیداوە، ئەویش بۆ بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و وڵاتی سویدو بایەخدان‌و خزمەت گەیاندن بە رەوەندی كوردستانی‌و گەیاندنی پەیامی حكومەت بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوەكانی كەرتی گشتی‌و تایبەت‌و زانكۆو ناوەندە رۆشنبیری‌و كەلتوریەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket