riklam

سەرۆك بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:53 PM - 2021-07-12
.

.

سەرۆك بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازیكرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەكانی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە كرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و كەشێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كرایەوە كە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەكان.

بافڵ تاڵەبانی بۆ كۆی ھاوكێشەكان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەكێتی خستەڕوو و یەكخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەكانی دووپاتكردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان لەنێوان ھەرێم و عێراق.  

لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، دەمانەوێت ماڵی كورد رێكبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەكان. پێكەوە كوردستان بەرەو كەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێكانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەكان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی تر كە پشتیوانمان بن و پێكەوە وڵاتێكی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە كە یەكێتی پەیڕەوی دەكات.

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket