رێککەوتنى یەکێتى و نەوەى نوێ ئیمزاکرا
کوردستان 05:51 PM - 2026-07-02
تایبەت
وێنەیەکى مەراسیمەکە
کەمێک پێش ئێستا لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانى
سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى
نوێ رێککەوتنى نێوان یەکێتى و نەوەى نوێ ئیمزاکرا، کە ئامانج لێى باشکردنى ژیان و گوزەرانى
خەڵک و گەڕاندنەوەى هاوسەنگى هێزە لە هەرێمى کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ى7ى2026 لە مەراسیمى
رێککەوتنى نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و جوڵانەوەى نەوەى نوێ شاسوارعەبدلواحید
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند: ئەمڕۆ لە ساتێکى هەستیار و چارەنوسسازداین لە مێژووى
هەرێمى کوردستان، کە ساتێکە پێویستى بە زیادکردنى ناکۆکى و تۆمەتبارکردن نییە،
بەڵکو پێویستى بە ئازایەتى بڕیاردان و ویستى راستەقینە هەیە بۆ گۆڕانکارى.
ئەوەشى خستەڕوو: ئەمڕۆ دەمانەوێت بە روونى
بیڵێین کە ئەم رێککەوتنى دژى هیچ کەسێک نییە، ئێمە لە شەڕدا نین لەگەڵ هیچ حزب و
لایەنێک و هیچ کەسایەتییەکدا، بەپێچەوانەوە دەستى برایەتى بۆ هەموو ئەوانە
درێژدەکەین کە لە خەمى خەڵک و کوردستاندان، نەک لە خەمى پۆست و بەرژەوەندى شەخسى.
روونیشى کردەوە: بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان و
هەر لایەنێک کە باوەڕى وایە رزگار کردنى هەرێمى کوردستان ئەرکى نیشتمانییە، پێش
ئەوەى قەدەرێکى سیاسى بێت، هەرچەندە رەنگە بەشێک لە سیاسیەکان بەداخەوە یەکترمان
خۆشنەویستبێت یان کەیفمان بەیەکتر نەهاتبێت، بەڵام ئەگەر بتوانین لەگەل یەکتردا
دابنیشین و بەرژەوەندى خەڵک بخەینە پێش بەرژەوەنى خۆمانەوە ئەوا هەموومان
سەرکەوتوو دەبین، ئەگەر فریانەکەوین ئەم هەرێمە نامێنێت، ئەگەر لایەنێک بە تەنها
هەموو پۆستە باڵاکانى کوردستانى لەدەستدابێت و بەرژەوەندى شەخسى و حزبى بخاتە پێش
بەرژەوەندى خەڵک و هەرێم ئەوا ئەم هەرێمە نامێنێت.
وتیشى: ئەم رێککەوتنە دەستپێکى پڕۆژەیەکە بۆ
گۆڕانى شێوازى حکومڕانى لە هەرێمى کوردستان.
بێلایەنى واتا بێهەڵوێستى ناکرێت لەم دۆخە
هەستیارەى هەرێم کە لەبەردەم دووڕیانێکى زۆر هەستیارداین و داهاتووى هاووڵاتیانى
تێدا یەکلایى دەبێتەوە، هەندێک کەس بڵێت من قسەى تێدا ناکەم، یان من بێلایەنم.
راشیگەیاند: پەیامى ئێمە بۆ هەموو هێزە
سیاسییەکانە، دەرگاى ئێمە کراوەیە، بەخێرهاتنى هەر لایەنێک دەکەین کە دێتە ناو ئەم
هاوپەیمانێتییەوە.
هەر لە مەراسیمەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگەیاند: ئێمە بەڵێنەکانى خۆمان
جێبەجێ دەکەین، بەڵێنماندا باڵانسى هێز دەگەڕێنینەوە بۆ کوردستان، بەم رێککەوتنە
ئەمە دەکەین.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: خەڵکى کوردستان و خەڵکى
عیراق لە ئەمڕۆ بە دواوە چاوەڕێى سیاسەتێکى جیاواز بن لە کوردستان.
نوێدەکرێتەوە..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تەقینەوەیەک لە دیمەشق چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە
04:21 PM - 2026-07-02 -
لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
01:53 PM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
10:31 AM - 2026-07-02 -
ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات
08:24 PM - 2026-07-01
ئەمانەش ببینە
لهتیف نێروهیی: رێككهوتنی یهكێتی و نهوهی نوێ لهپێناو بهرژهوهندی گشتییه
02:24 PM - 2026-07-02
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
12:48 PM - 2026-07-02
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
11:04 AM - 2026-07-02
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
10:42 AM - 2026-07-02
زۆرترین خوێنراو
-
هاواری من؛ بەڵگەنامەیەکە لەسەر سەدەیەک لە نادادی
بیروڕا 11:01 AM - 2026-07-02 -
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
عیراق 10:42 AM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
جیهان 10:31 AM - 2026-07-02 -
سەرۆک بافڵ و ئیبراهیم کاڵن تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-01 -
بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
کوردستان 08:59 PM - 2026-07-01 -
ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات
جیهان 08:24 PM - 2026-07-01 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی بەڕێوبەری گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر دەکات
کوردستان 08:19 PM - 2026-07-01 -
سەرۆك بافڵ: ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی لیوا ئەیوب لەڕیزەكانی پێشمەرگە مایەی شانازیمانە
ی ن ک 06:01 PM - 2026-07-01







دابەزێنە

