riklam

تەقینەوەیەک لە دیمەشق چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

جیهان 04:21 PM - 2026-07-02
وێنەیەکى شوێنى رووداوەکە سانا

وێنەیەکى شوێنى رووداوەکە

سووریا

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ى7ى2026 لە ناو کافتریایەک لە شەقامی (النصر) لە دیمەشق روویدا، 5 کەس کوژران و 16کەسی دیکەش بریندار بوون، وەک ئەوەی ئاژانسی رەسمی هەواڵی سوریا (سانا) رایگەیاندووە.

ئاژانسەکە لە زاری د.ئەحمەد ئەلبەکور بەڕێوەبەری فریاکەوتن و فریاگوزاری خێرا لە وەزارەتی تەندروستییەوە رایگەیاندووە: ئەو تەقینەوەیەی لە شەقامی النصر لە ناوچەی ئەلحێجاز روویداوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و برینداربوونی 16 کەسی دیکە، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلموجتەهید بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

ئاماژە بەوەش کراوە: هۆکاری تەقینەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بۆمبێکى چێنراو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket