یەكی شوبات.. ئەو رۆژەی هەولێر خوێناوی كرا
ی.ن.ک 09:15 AM - 2020-02-01
.
لەڕۆژی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 دا لەڕووداوێكی تیرۆرستیدا، دوو تیرۆست خۆیان گەیاندە شاری هەولێری قەڵاو منارەو روویانكردە دوو جێگەی جیاواز، دوو بارەگای سەرەكی دوو هێزی سیاسی كاریگەریان كردە ئامانج.
16 ساڵ بەر لەئێستاو لەیەكی شوباتی ساڵی 2004 دا، تاوانێكی جەرگبڕو خوێناوی بەپیلانێكی نەگریسی تیرۆستان رووبەڕووی گەلەكەمان و خەڵكی خۆڕاگری شاری هەولێر بووەوە و لەیەك كاتدا، دوو كردەوەی تیرۆستی خۆكوژی لەلایەن تیرۆستانی سەر بەرێكخراوی قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
1 ی شوباتی ساڵی 2004 كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەهەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو بارەگای لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر دوو تەقینەوەی خۆكوژی روویاندا، لەئەنجامیشدا 101 كەس لەهەردوو بارەگەكەی یەكێتیو پارتی شەهیدبوون.
كردەوە تیرۆستیەكەی 16 ساڵ لەمەوبەری شاری هەولێر كە هەردوو بارەگای مەڵبەندی یەكێتی و لقی پارتی كردە ئامانج، شۆكێك بوو بەلای گەلی كوردستان بەگشتی، چونكە ئەو كارەساتە لەڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆزدا روویدا لەوكاتەدا كە دڵو دەرونی گەلانی دونیا پڕ بوو لەلێبوردەییو گەردن ئازادی، كەچی دوژمنانی دژ بەمرۆڤایەتی تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا.
لە 1ی شوباتداو، لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دا، جەماوەری خۆشەویستی هەولێر بەهەموو چینو توێژو پێكهاتە جیاجیاكانەوە، كە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە روویان لەبارەگاكانی مەڵبەندو لق كردبوو، لەو ساتەوەختەدا، دەستی چەپەڵی تیرۆرستان گەشتە ناو ئاپۆڕای جەماوەرو لەو رووداوەدا خوێنی دەیان سەركردەو كادیرو پێشمەرگەو خەڵكی رژایە ژێر نەمامی ئاشتیو تەباییی ریزەكانی گەلی كورد.
16 ساڵ بەرلەئیستاو لەیەكی شوباتی ساڵی 2004 دا، كارەساتێكی جەرگبڕو خوێناوی بەپیلانێكی نەگریسی تیرۆرستان رووبەرووی گەلەكەمانو خەڵكی خۆڕاگری شاری هەولێر بووەوەو لەیەك كاتدا دوو كردەوەی تیرۆرستی خۆكوژی لەلایەن تیرۆرستانی سەر بە رێكخراوی قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانو لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
لەساڵیادی ئەم كارەساتە گەوریەدا، سەری رێزو نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدانی یەكی شوباتو سەرجەم شەهیدانی گەلی كورستان دادەنەوێنین، هاوخەمیو سەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەی بەرێزی شەهیدانی ئەو كارەساتەكە دووپات دەكەینەوە.
PUKmedia ئامادەكردنی/ جەواد حەیدەری

هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی تەندروستی : لە هەرێم دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
06:22 PM - 2026-06-17 -
کارئاسانی زیاتر بۆ وەربەهێنانی گەرمیان دەکرێت
04:39 PM - 2026-06-17 -
سێ برا بەنزیكەی 20 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
03:28 PM - 2026-06-17 -
عیراق زیاتر لە چوار ملیار لیتر بەرهەمی نەوتی لەناوخۆدا فرۆشتووە
02:55 PM - 2026-06-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:48 PM - 2026-06-17 دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان لەهەولێر کرایەوە
ئەنجومەنی وەزیران جەخت لەدابینكردنی مووچەی خانەنشینان دەكاتەوە
06:26 PM - 2026-06-17
هەناردەی نەوتی عیراق لەڕێگەی توركیاوە رادەگیرێت
05:01 PM - 2026-06-17
لە ماوەی شەش رۆژدا؛ هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
02:24 PM - 2026-06-17
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە سۆران نمایشکرا
01:02 PM - 2026-06-17
زۆرترین خوێنراو
-
لە ماوەی شەش رۆژدا؛ هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
کوردستان 02:24 PM - 2026-06-17 -
یەکێتی داوا لەچین دەکات دەرفەتی زیاتری خوێندن بۆ هەرێم بڕەخسێنێت
کوردستان 01:15 PM - 2026-06-17 -
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە سۆران نمایشکرا
کوردستان 01:02 PM - 2026-06-17 -
لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کران
کوردستان 11:56 AM - 2026-06-17 -
یادێک لە مەنگوڕییەکی جیاواز
بیروڕا 10:56 AM - 2026-06-17 -
لە مەیدانی یارییەوە بۆ مەیدانی دیپلۆماسی
بیروڕا 10:07 AM - 2026-06-17 -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات
کوردستان 09:58 AM - 2026-06-17 -
ئەمریکا و ئێران نزیکدەبنەوە لە ئیمزاکردنی رێککەوتنێک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ
جیهان 09:51 AM - 2026-06-17







دابەزێنە

