riklam

نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت

کوردستان 01:52 PM - 2019-08-19
.

.

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بەكارهێنانی گۆشتی بەستوو بۆ قیمە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی لەبەربەلەدیەكە دادەخات.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە كۆپییەكی بۆ PUKmedia نێردراوە ئاماژە بەوەدراوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی پەلەوەری سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی  تایبەت بەفرۆشتنی (مریشك و ماسی و گۆشتی سور)ی بەستوو  پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبووە و گۆشتی بەستوی بۆ قیمە بەكارهێناوە كەئەمەش رێگە پێدراونیه هەروەها بوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان (مشك و جرج) لە شوێنەكەدا هۆكارێكی ترە بۆ داخستنی شوێنەكە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكەش، لەشوێنەكەدا دەست بەسەر چل و هەشت كیلۆ گرام گۆشتی بەستوو لەگەڵ مەكینەیەكی گەوەورەی قیمەكردندا گیراوەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا.

لە ئێستاشدا بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت تا پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket