یان كۆبیچ: یه‌كێتی رۆڵێكی گه‌وره بگێڕێت له‌حوكمڕانی هه‌رێم
ی.ن.ک 03:09 PM - 2018-10-14
.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-10-2018 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له یان كۆ بیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌ره‌تایی دیداره‌كه به پیرۆزبایی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی متمانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ردوولا هیوایان خواست سه‌ركه‌وتوو بێ له كاره‌كان و پارێزه‌ری ده‌ستووری عیراق بێت.
ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه گفتوگۆكردنی چڕ بوو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه‌و هیوایان خواست یه‌كێتی ڕۆڵێكی گه‌وره بگێڕێ له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا.
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له حكومه‌ته‌كه، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌شداری كارای كورد له‌حكومه‌تی داهاتوو، به‌جۆرێك كه بتوانێت كۆتایی به‌كێشه‌كانی رابردووی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بهێنێت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان پارێزراو بێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

هەواڵی زیاتر
-
دوو لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەعیراق کوژران
03:28 PM - 2026-06-12 -
نرخی نەوت دابەزی
11:29 AM - 2026-06-12 -
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
04:53 PM - 2026-06-11
ئەمانەش ببینە
عەلی زەیدی تەئکید لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر دەکاتەوە
11:16 AM - 2026-06-12
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینار بووە
08:59 AM - 2026-06-12
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
04:30 PM - 2026-06-11
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
01:54 PM - 2026-06-11
زۆرترین خوێنراو
-
ترەمپ: ئەگەری هەیە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئێران رێکبکەوین
جیهان 12:15 PM - 2026-06-12 -
نرخی نەوت دابەزی
کوردستان 11:29 AM - 2026-06-12 -
عەلی زەیدی تەئکید لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر دەکاتەوە
عیراق 11:16 AM - 2026-06-12 -
وەفاداریی، فاکتەری نەریت و بەهاکانی هێرۆ خانە
بیروڕا 09:51 AM - 2026-06-12 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینار بووە
کوردستان 08:59 AM - 2026-06-12 -
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
جیهان 09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
کوردستان 04:53 PM - 2026-06-11 -
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
جیهان 04:30 PM - 2026-06-11







دابەزێنە

