پارتی جارێكی دیكە داوای سوڵحی عەشایەری لە بنەماڵەی وەدات دەكات
کوردستان 03:52 PM - 2018-08-13
.
دوای دوو ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێندا هیچ كەسێك لەسەر دۆسیەی تیرۆكردنی دەستگیرنەكراوە، خانەوادەكەشی دەڵێن: پارتی چەندینجار داوایلێكردوین دۆسییەكە لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كۆتایی پێبهێنن، بەڵام هەموو جارەكان داواكەمان رەتكردۆتەوەو تا بكوژانی نەدرێنە دادگا ئامادەنین لەسەر خوێنی وەدات سوڵح بكەن.
ئەمساڵیش دەسەڵاتدارانی پارێزگای دهۆك و پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەنادەن لەدهۆك ساڵیادی تیرۆركردنی وەدات حسێنی رۆژنامەنوس و پەیامنێری رۆژنیوز بكرێتەوە كە دوو ساڵ لەمەوبەر دوای رفاندنی لەسنوری پارێزگای دهۆك تیرۆركرا.
عەبدولڕەحمان ، برای وەدات حسێن رۆژنامەنوسی تیرۆركراو ، تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە تائێستا دۆسییەی لێكۆڵینەوەی تیرۆركردنی براكەیان هیچ ئەنجامێكی نەبووە و بە PUKmediaی راگەیاند: دوو ساڵە براكەم تیرۆر كراوە و هێشتا بكوژانی وەدات نەدۆزراونەتەوە،وتیشی: دەسەڵاتدارانی دهۆك و پارتی و دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكە بەرپرسیارن لەتیرۆركردنی وەدات، چونكە نەیتوانیوە لەماوەی دوو ساڵدا بكوژەكان ئاشكرا بكەن.
ئەوەش ئاشكرا دەكات كە پارتی دیموكراتی كوردستان چەندینجار هەوڵیداوە دۆسییەی تیرۆركردنی وەدات حسێن لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كۆتایی پێبهێنێت، وتی: دوا هەوڵیان پێش چەند مانگێك لەمەوبەر بوو، داوا دەكەن دۆسیەكەی وەدات لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كۆتایی پێبێت و خانەوانەی شەهید وەدات چیتر باسی ئەو دۆسییە نەكەن، بەڵام وەك خانەوادەكەی هەموو جارێك داواكارییەكەی پارتیمان بۆ سوڵحی عەشایەری رەتكردۆتەوەو بۆ هەمیشە دەست لە دۆسییەكەی هەڵناگرین.
ئەوەشی وت: وەك خانەوادەكەی بێدەنگ نابین تا بكوژەكانی دەدۆزرێنەوە، بەنەدۆزینەوەی بكوژەكان و هەوڵەكانی پارتی بۆ سوڵحی عەشایەری، پارتی خۆی دەڵێت دەیسەلمێنێت ئەوان بكوژی شەهید وەدات-ن.
رۆژی 13ی ئابی 2016، وەدات حسێن عەلی رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژنیوز، لەگەڕەكی ماڵتای شارەكە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە رفێنرا، دوای ئەشكەنجەیەكی زۆر تەرمەكەی لەنێوان شاری دهۆك و قەزای سمێلدا دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی دهۆكیش دوای روداوەكە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: وەدات حسـێن عەلی، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، لەسەر رێگای سێجی سەر بەقەزای سمێل بەكوژراوی دۆزراوەتەوە.
شنە فایەق سەرنوسەری رۆژنیوز، ئاماژە بەوەدەكات كە ئەوان وەك ئاژانسی رۆژنیوز كەیسی تیرۆركردنی وەدات حسێنی رۆژنامەنوسیان دانەخستوەو كراوەیە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە، بە PUKmediaی راگەیاند: تائێستا هیچ كەسێك لەسەر كەیسی تیرۆركردنی وەدات دەستگیرنەكراوە، پۆلیسیش پێمان دەڵێت:"لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
دەشڵێت: پارێزەران و خانەوادەكەی چەندنیجار سەردانی پۆلیسیان كردوە، بەڵام پێمانوایە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسەكە ناكەن، لەكاتێكدا بەڵگەی پێویستمان لەسەر تیرۆركردنی وەدات خستۆتەڕوو كە دەستی كەسانی بەرپرسی پارێزگاكەی لەپشتە.
بەوتەی سەرنوسەری رۆژنیوزیش، بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدهۆك چەندینجار سەردانی خانەوادەی وەدات-یان كردوە تا لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كێشەكە چارەسەر بكەن، وتیشی: داواكردنی سوڵحی عەشایەری بۆخۆی دانپێدانانە كە وەدات لەلایەن پارتییەوە تیرۆركراوە، ئەگینا بۆ پارتی داوای سوڵحی عەشایەری و بێدەنگبوونی خانەوادەكەی دەكات، هەرچەندە خانەوادەكەی رەتیانكردۆتەوە دۆسیەكە بەسوڵحی عەشایەری چارەسەر بكرێت.
ئەمڕۆ 13ی ئابی 2018، دوو ساڵ بەسەر تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسەدا تێدەپەڕێت و دەسەڵاتدانی دهۆكیش رێگەنادەن مەراسیمی ساڵیادی لەو شارە بكرێتەوە، هاوڕێیانیشی لە رۆژنیوز بۆ ئەمساڵیش بەهەمان شێوەی ساڵی پێشوو، لەسلێمانی ساڵیادی تیرۆركردنی وەدات دەكەنەوە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

