riklam

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆو كارەباو مۆڵەتی بێمووچە دەكات

کوردستان 11:13 AM - 2026-07-22
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەرشیف

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

كوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆو داشكاندنی كرێی حسابكراوی كارەبا دەدات، هاوكات تاوتوێی مۆڵەتی بێمووچەش دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمموزی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی سێ بڕگەی سەرەكییەوە دەكات، لەبڕگەی یەكەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی هاتوچۆ دەدرێت.

هاوكات لەبڕگەی دووەمدا، راپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی كارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی هەردوو وەزارەتی (كارەبا و سامانە سروشتییەكان) لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو، هەروەها لەبارەی پێشنیاری داشكاندنی رێژەیەك لەپارەی كەڵەكەبووی كارەبای هاووڵاتییان بڕیار دەدرێت.

لەبڕگەی سێیەميشدا، گفتوگۆ لەسەر چەند راسپاردەیەكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بەڕێكخستنەوەی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، كە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران رێك خراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket