riklam

وەزارەتی بازرگانی کۆتاییهاتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی راگەیاند

عیراق 11:21 PM - 2026-07-21
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی هات واع

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی هات

گەنمی جوتیاران

وەزیری بازرگانی عیراق ، کۆتایی هاتنی  وەرزی بەبازاڕکردنی بەرھەمی گەنمی ساڵی 2026 راگەیاند و دەشڵێت: کۆی گشتیی ئەو بڕە گەنمەی لە جووتیاران وەرگیراوە گەیشتووەتە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن.

 مستەفا نزار عانی وەزیری بازرگانی عیراق، رایگەیاند: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ کۆتایی هاتووە و ئەو بڕەی وەرگیراوە، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بڕە گەنمەی وەرنەگیراوە، جا لەناو پلانی کشتوکاڵیدا بێت یان لەدەرەوەی پلانەکە ڕێگەی پێدەدرێت کە لەنێوان پارێزگاکاندا بگوازرێتەوە و لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا مامەڵەی پێوە بكرێت.

لە بارەی شایستەی دارایی جوتیارانیش، وەزیری بازرگانی عیراق، ئاشکرای کرد: وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی جووتیاران و لە ڕۆژانی داهاتوودا گوژمەیەکی نوێ لە شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش دەکرێت، ئەمەش پابەندبوونێکی وەزارەتەکەیە بەرامبەر بە مافی جووتیاران و ئامانجیش لەمە بۆ پشتیوانیکردنی جوتیارانە.

لە کۆتایشدا، مستەفا نزار عانی وەزیری بازرگانی عیراق ، دووپاتی کردەوە: ئاسایشی خۆراک لە بەرهەمی گەنمدا، تاوەکو دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو بە تەواوی گرەنتى کراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket