riklam

لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی دارایی عیراق کرا

کوردستان 10:58 AM - 2026-07-22
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

لیستی مووچەی مانگی تەممووز و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرا، کە تێیدا ناوی (981) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( 60 ) ساڵ تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ( 22 ی تەممووزی 2026) لیستی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، ناوی (981) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( 60 ) ساڵ تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket