riklam

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان زەوی دابەش دەکرێت

کوردستان 05:50 PM - 2026-07-15
قوباد تاڵەبانی لەگەرمیان بڕیار لەسەر دابەشكردنی زەوی دەدات نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لەگەرمیان بڕیار لەسەر دابەشكردنی زەوی دەدات

قوباد تاڵەبانی

لە وێستگەی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی گەرمیان، لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا لەسەر دابەشکردنی زیاتر لە 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدانی سنووری گەرمیان.

بەپێی بڕیارەکە لە کەلار 11هەزار و 128 پارچە زەوی، لە کفری 2 هەزار و 500 پارچە زەوی و لە رزگاریش 2 هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، جگە لەوەش هەزار و 77 پارچە زەویش بەسەر کەسوکاری شەهیدان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی و حزبی دابەش دەکرێت.

بڕیارە هەر لە ئەمڕۆوە و لە دوای کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوییەکان بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket