قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە
کوردستان 05:11 PM - 2026-07-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(15/7/2026) بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن کرا بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی مانگی نیسانی ئەمساڵی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی.
جێگری سەرۆکوەزیران دەستخۆشی لە ئەندامانی بۆردەکە کرد کە خەمخۆرانە کاروبارەکان رادەپەڕێنن و داوایکرد بۆ گەشەپێدان و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی گەرمیان زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و جیاوازی لەنێوان ناوچەکانی گەرمیاندا نەکەن و بێ هیچ جۆرە جیاوازییەک لە هەر ناوچەیەک بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکە پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ بکەن.
قوباد تاڵەبانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان دووپات کردەوە. وتیشی هەموو ئەو فشارانەی لە رابردوودا کردوویەتی و ئێستاش دەیکات بەهۆی ئەو خۆشەویستییە زۆرەیەتی کە بۆ گەرمیان و گەرمیانییەکان هەیەتی و دەبێت لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و گەشەپێدانی دەڤەرەکە، ئەندامانی بۆردی وەبەرهێنان وەک یەک تیم پێکەوە کار بکەن و بۆ زیاترکردنی ئاستی وەبەرهێنان ئاسانکاری تەواو پێشکەشی وەبەرهێنەران بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات
09:59 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت
08:28 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی: زانکۆی گەرمیان و پۆلیتەکنیک هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن
08:05 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە
05:11 PM - 2026-07-15
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:20 PM - 2026-07-15 قوباد تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان: چاوکراوەتر لەجاران سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری هەردوو قەزای کفری و رزگاری کۆبووەوە
07:05 PM - 2026-07-15
ئاگادارییهكی وهزارهتی كارهبا ناڕهزایی لێدهكهوێتهوه
06:28 PM - 2026-07-15
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان زەوی دابەش دەکرێت
05:50 PM - 2026-07-15
وادهی وهرگرتنی گهنمی جوتیاران درێژكرایهوه
04:52 PM - 2026-07-15
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق و ئەمریكا بە بەهای تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككەوتننامە ئیمزا دەكەن
عیراق 11:46 AM - 2026-07-15 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: گەلەکەمان ساڵی ئایندە ئەنجامی کارەکانمان دەبینن
عیراق 10:29 AM - 2026-07-15 -
مەكتەبی سیاسی: سابیئەی مەندائی پێكهاتەیەكی رەسەن و خاوەن مافن
کوردستان 10:06 AM - 2026-07-15 -
یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەسەروی 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:41 AM - 2026-07-15 -
لە سلێمانی ئەی تی ئێمەکان پارەیان تێدا نییە
کوردستان 09:10 AM - 2026-07-15 -
وتەبێژی حکومەتی عیراق: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەهاوبەشیی ئەمنییەوە بۆ وەبەرهێنان گۆڕاون
عیراق 09:10 AM - 2026-07-15 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
کوردستان 10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ بۆ زەیدی: سەرکردەیەکی مەزنە و کاری باش دەکات
جیهان 09:52 PM - 2026-07-14







دابەزێنە

