riklam

كارەبای پڕۆژەی رووناكی دوای 50 رۆژ لەنەدانی پارەی پسووڵە دەبڕدرێت

کوردستان 12:20 PM - 2026-07-15
كارەبای پڕۆژەی رووناكی پڕۆژەی رووناكی

كارەبای پڕۆژەی رووناكی

كوردستان

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی مۆڵەتی 50 رۆژ بە هاوبەشانی پڕۆژەی رووناكی بۆ پاكتاوكردنی قەرزە كۆنەكان و پارەی پسووڵەكانیان؛ بەپێچەوانەوە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، بە شێوازێكی ئۆتۆماتیكی كارەباكانیان دەپچڕێت تا ئەو كاتەی سەرجەم قەرزەكانیان دەدەنەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەر هاوبەشێكی پڕۆژەی رووناكی لە ماوەی 50 ڕۆژدا (لە مێژووی دەرچوونی پسووڵەكە لەسەر سەكۆی "ئی-پسووڵە") پارە نەدات، سیستەمەكە بە ئۆتۆماتیكی كارەبای دەبڕێت.

هاوكات داواش دەكات، هاوبەشان قەرزە كۆنەكانی پێش پڕۆژەی ڕووناكیش بدەنەوە، چونكە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو قەرزانەش دەخرێنە ناو سیستەمی پچڕانی ئۆتۆماتیكییەوە.

راشیگەیاندووە: ئامانج لەبڕیارەكە ڕێگریكردنە لە بەفیڕۆدانی كارەبا لەلایەن بەشێكی كەم لە هاوبەشان و دەستەبەركردنی دادپەروەری و هاوكاریكردنی وەزارەت بۆ بەردەوامبوونی دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی.

ئاماژەی بەوەشكردووە: هاوبەشان لەڕێگەی كورتەنامەی مۆبایلەوە لەدەرچوونی پسووڵە نوێیەكان ئاگادار دەكرێنەوە، ئەو هاوبەشانەی هێشتا خۆیان تۆمار نەكردووە، دەتوانن لەڕێگەی (ماڵپەڕی runaki.gov.krd، سكانكردنی QR كۆدی سەر پسووڵەكە، پەیوەندیكردن بە ژمارە 1992، یان سەردانی هۆبەكانی فرۆشتنی وزە) بكەن و خۆیان تۆمار بكەن.

وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەحاڵەتی پچڕانی كارەبادا، دوای پارەدان لەڕێگەی سەكۆی دیجیتاڵی "ئی-پسووڵە"، كارەبای هاوبەشەكە لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا دەگەڕێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket