riklam

دوزان تەكال خەڵاتی نێودەوڵەتیی زمانی شین-ی ئەڵمانیای بەدەستهێنا

کوردستان 09:52 PM - 2026-07-12
دوزان تەكال، رۆژنامەنووس و چالاكوانی كورد و ئێزیدی PUKMEDIA

دوزان تەكال، رۆژنامەنووس و چالاكوانی كورد و ئێزیدی

كوردستان

دوزان تەكال، رۆژنامەنووس و چالاكوانی كورد و ئێزیدی، بەهۆی خزمەتە مرۆیی و چالاكییە كاریگەرەكانییەوە لە كۆمەڵگەدا، خەڵاتی نێودەوڵەتیی "زمانی شین" (Blaue Zunge)-ی ئەڵمانیای پێبەخشرا.

خەڵاتی نێودەوڵەتیی "زمانی شین"، ساڵانە لەلایەن ئەڵمانیاوە دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتییە بوێرانەی كە توانیویانە كاریگەریی ئەرێنی و گۆڕانكاریی جەوهەری لە كۆمەڵگەدا دروست بكەن، وەك دانپێدانانێك بەو ڕێچكە درێژەی دوزان تەكال لە بواری بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ، داكۆكیكردن لە دۆزی ئێزیدییەكان، روبەڕوبوونەوەی ڕق و كینە و توندڕەوی لە ئەڵمانیا و ئاستی جیهانیدا دەژمێردرێت.

دوزان تەكال وەك یەكێك لە دەنگە دیارەكانی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا ناسراوە، كە لەڕێگەی كارە میدیایی و چالاكییە مەدەنییەكانییەوە توانیویەتی بەهاكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان برەو پێبدات و سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر كێشە هەستیارەكان ڕابكێشێت.

شایەنی باسە، ئەم خەڵاتە پێگەی دوزان تەكال وەك نموونەیەكی ژنی چالاكوانی كورد بەهێزتر دەكات و دەبێتە پاڵنەرێك بۆ بەردەوامبوونی لەو خەباتە مرۆییەی كە ساڵانێكە لە پێناویدا تێدەكۆشێت.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket