riklam

بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا

کوردستان 10:26 AM - 2026-07-12
زیاتر لە  500  دۆنم پوش و پاوان سووتا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا

كوردستان

لە دوو رۆژی رابردوودا، بەهۆی تەقینەوەی مین و چەند هۆكارێكی دیكەوە زیاتر لە  500  دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

ئەمڕۆ 12ی 7ی 2026، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی مین-ەوە ، ئاگر لەسنووری گوندەكانی (نۆرەباب، پیرێسك، سێوەنگ، كانی شوان) لەشارباژێڕ كەوتەوەو  مەفرەزەی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بەهاوكاری بەرگری شارستانی چوارتاو خەڵكی ناوچەكە توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

راشیگەیاند: بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 500 دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: لەڕووداوێكی دیكەدا، بەهۆكارێكی نادیار لەناحیەی سیتەك دوو دۆنم پوش و پاوان و رەزو باخ سووتا. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket