وتەبێژی حکومەتی عیراق: سبەینێ سەرۆک وەزیران بەرەو واشنتن بەرێدەکەوێت
عیراق 02:38 PM - 2026-07-12
واع
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حکومەتی عیراق
وتەبێژی
حکومەتی عیراق ڕایگەیاند؛ سبەینێ 13ی7ی2026 عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق بەسەرۆکایەتی
وەفدێکی باڵا بەسەردانێکی رەسمی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت،
ئامانجیش لەسەردانەکەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئابوری و وزە و ژێرخانی وڵات و
تەکنەلۆژیاییە.
حەیدەر عەبوودی
وتەبێژی حکومەتی عیراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم سەردانەکە
گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەت کە لە کات و بارودۆخێکی هەستیاری ناوچەکەدا ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک
کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسان و دامەزراوە
ئابووری و داراییەکان ئەنجام دەدات.
حەیدەر عەبوودی
ڕوونیکردەوە؛ جیاوازی ئەم سەردانە لە سەردانەکەی پێشووتر ئەوەیە کە تەوەری بنەڕەتییەکەی بریتییە
لە کەرتی ئابوری.
وتیشی: هیچ
گۆڕانکارییەک لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا ناکرێت، بەڵکو تەواوی ئەو
لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەی ئیمزا دەکرێن لەسەر بنەمای ئەم چوارچێوەیە دەبن، بەمەش
شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن لە قۆناغی "بەڕێوەبردنی
قەیرانەکان"ەوە دەچێتە قۆناغی "هاوبەشی ئابوری درێژخایەن".
ئاشکراشی کرد: لە
سەردانەکەدا چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی نەوت و گازدا لە چوارچێوەی "سندوقی گەشەپێدان و وزەی عیراقی-ئەمریکی"دا ئیمزا دەکرێن.
سەبارەت بە
پرسی ناوخۆیی و تەواوکردنی کابینەی حکومەتیش، وتەبێژی حکومەتی عیراق، ڕوونیکردەوە:
ئەم بابەتە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسییەکانەوە، بەڵام حکومەت لە ڕێگەی ئەو وەفدانەوە
کە سەردانی ئەمریکا دەکات، چارەسەری کەمکوڕییەکانی نێو کابینەکە دەکات.
لە سەردانەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق، پێنج
پرسی گرنگ و جێی بایەخی هەردوو لا، لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا تاوتوێ دەکات، کە
بریتین لە پرسی ئابوری، کەرتی وزە، پەرەپێدانی
پرۆژەکانی ژێرخانی وڵات، کەرتی کشتوکاڵ، لایەنی تەکنەلۆژیا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
06:32 PM - 2026-07-12 -
ئەمریکا کردنەوەی گەروی هورمز رادەگەیەنێت و ئێرانیش دەڵێت داخراوە
04:18 PM - 2026-07-12 -
سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
12:03 PM - 2026-07-12 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
11:31 AM - 2026-07-12
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات
05:34 PM - 2026-07-12
سەرۆک بافڵ سەرەخۆشی لە میری قەتەر دەکات
04:28 PM - 2026-07-12
وتەبێژی حکومەتی عیراق: سبەینێ سەرۆک وەزیران بەرەو واشنتن بەرێدەکەوێت
02:38 PM - 2026-07-12
لە PUKMEDIA وە هۆكاری نەناردنی مووچە بزانە
01:02 PM - 2026-07-12
زۆرترین خوێنراو
-
لە PUKMEDIA وە هۆكاری نەناردنی مووچە بزانە
کوردستان 01:02 PM - 2026-07-12 -
قوباد تاڵەبانی بۆ كونسوڵی بەریتانیا: خزمەتەكانت لەبیر ناكەین
کوردستان 12:06 PM - 2026-07-12 -
سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
کوردستان 12:03 PM - 2026-07-12 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-07-12 -
بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
کوردستان 10:26 AM - 2026-07-12 -
لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی كورد، كۆچی دوایی كرد
جیهان 09:30 AM - 2026-07-12 -
هاتووچۆی گەشتیاران لەدەروازەی باشماخ راگیرا
کوردستان 09:28 AM - 2026-07-12 -
تەئکید لە گەڕانەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر مێزی گفتووگۆ دەکرێتەوە
کوردستان 06:20 PM - 2026-07-11






دابەزێنە

