دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌رێم به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
کوردستان 03:00 PM - 2026-07-09
PUKMEDIA
لۆگۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان
نزیكه‌ی ساڵێك و 10 مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه و نه‌توانراوه
حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا پێكبهێندرێت، هاوكات هه‌میشه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راگه‌یاندوه و له رێی
وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌كێتی ئاماده‌یه حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار
پێكبهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی
كوردستان رۆڵی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حكومه‌ت
ببینێت، نه‌ك وه‌ك حكومه‌ته‌كانی پێشوو رۆڵی هه‌بێت، هاوكات قوباد تاڵه‌بانی-یش ده‌ڵێت: "دواكه‌وتنی
له‌وه زیاتری پێكهێنانی حكومه‌ت زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو به پێگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت".
یه‌كێتی ته‌ئكیدی له پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بۆ خه‌ڵك كردوه‌ته‌وه
رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌نجامدرا و دوای نزیكه‌ی دوو مانگیش
له رێككه‌وتی 2ى12ى2024 دانیشتنی (یه‌كه‌م)ی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی
هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د
به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێمی
كوردستان ئاماده‌ی بوون.
له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه نه‌توانراوه نه‌په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و
نه‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌نێوان لایه‌نه‌كان پێكبهێندرێت، له‌كاتێكدا یه‌كێتی و
پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا و لیژنه‌كانیش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام
له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كاندا یه‌كێتی ته‌ئیكیدی له پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار
بۆ خه‌ڵك كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوای كردوه كه له حكومه‌تی داهاتوو رۆڵی
كارای هه‌بێت و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بێت، نه‌ك به‌شداربێت، به‌ڵام پارتی
تائێستا له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵوێستی جدی خۆی رانه‌گه‌یاندوه و ئه‌مه‌ش
پێكهێنانی حكومه‌تی راگرتووه، هاوكات چه‌ند لایه‌نێكیش وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی و
سۆسیالیست و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌وڵی نێوه‌ندگیری یه‌كێتی و پارتییان داوه و هه‌وڵه‌كانیان
بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌یان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ وه‌فدی پارتی
سۆسیال دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا د. فه‌رهاد تۆفیق وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند:
ئه‌مڕۆ وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌مان
كرد، به‌ئامانجی تاوتوێكردنی پڕ‌ۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی دڵخۆشی
كردین، چونكه پشتیوانیان بۆ پڕ‌ۆژه‌كه ده‌ربڕ‌ی، له‌كاتێكدا یه‌كێتی له‌سه‌ر
ئاستی عیراق و ناوچه‌كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه و پشتگیریان هێزی زیاتر ده‌دات
به پڕ‌ۆژه‌كه‌مان، هه‌روه‌ك چۆن له‌لای ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی هێڵی سووره
لای یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
راشیگه‌یاند: پڕ‌ۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانی، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان خێراتر ده‌كات و
خزمه‌ت به پڕ‌ۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هاوكات رزگار حاجی حه‌مه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: یه‌كێتی و سه‌رۆك
بافڵ، پشتیوانی ته‌واوه‌تی له هه‌ر پڕ‌ۆژه و پێشنیارێك ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌رێمی كوردستان و میله‌ته‌كه‌ماندابێت، بۆیه به هه‌موو توانامانه‌وه
پشتیوانیی له پڕ‌ۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌كه‌ین.
وتیشی: داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین،
به‌شدار و پاڵپشتی ئه‌م پڕ‌ۆژه‌یه بكه‌ن، چونكه دۆخه‌كه پێویستی به یه‌كڕ‌یزی
و یه‌ك هه‌ڵوێستییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه و شایسته دارایی و داخوازییه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان له به‌غداد به‌دی بهێنین.
چەندین حزب بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێم هەوڵدەدەن
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م حزب نییه كه بۆ پێكهێنانی
حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵكۆ پێشتریش هه‌ریه‌ك
له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش ده‌ستپێخه‌رییان كردوه و له‌گه‌ڵ
هه‌ردوو حزب كۆبوونه‌وه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ده‌رنه‌كه‌وتوون.
سەرۆک بافڵ: لە ستراتیجى ئه‌م پێنج شه‌ش ساڵه‌ی رابردوو ناڕازین
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكى یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌كاتی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ
رایگه‌یاندوه، ده‌رگا كراوه‌یه بۆ هه‌موولایه‌ك، بۆ خوشك و برا ئیسلامییه‌كان و
ئۆپۆزسیۆن و پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه بۆ به‌شداری كردن له‌م هاوپه‌یمانێتییه،
مه‌رجیشمان ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌ی خۆت بزانیت و داوای لێبووردن له میله‌ت بكه‌یت و به‌جۆرێكی
نوێ سیاسه‌ت بكرێت.
راشیگه‌یاند: پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر دواكه‌وتووه، ساڵ و نیوێكه ئێمه
ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێكی باشترمان له كوردستان هه‌بێت، حكومه‌تێك كه بتوانێت
باشتر خزمه‌ت بكات و مه‌سه‌له پۆست نییه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ستراتیجه، كه سه‌یری
ئه‌م پێنج شه‌ش ساڵه‌ی رابردوو ده‌كه‌ین لێی رازی نین.
روونیشیكرده‌وه: ئێمه حكومه‌تێكمان ده‌وێت كه جیاواز بێت له جاره‌كانی
دیكه، كێشه‌نییه لای من له‌پۆستێكدا كێ داده‌نیشێت، بیروبۆچوونی حكومه‌ته‌كه
گرنگه، له دوای ریفراندۆمه‌وه هه‌موو پرسێكی ستراتیجی كه هاتووه‌ته‌ی پێشه‌وه
ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵه بڕ‌یاریداوه.
قوباد تاڵەبانى: دواكه‌وتنی پێکهێنانى حکومەت زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو به پێگه‌ی هه‌رێم دەگەیەنێت
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا قوباد تاڵه‌بانی له توركیا
چاوی به هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه‌وت و رایگه‌یاند: دۆخێكی نوێ
له ناوچه‌كه و عیراق و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پێویسته
لایه‌نه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دۆخه نوێیه‌دا هه‌وڵبده‌ن هه‌رچی زووتر
حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن و دواكه‌وتنی له‌وه زیاتری ئه‌م پرسه زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو
به پێگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یه بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی بكات.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌نجامدرا و ئێستا کە ناوەڕاستى ساڵى 2026مان تێپەڕاندووە، هێشتا
کابینەى حکومەتەکە پێکنەهاتووە، بەجۆرێک دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى نوێى
حکومەت درێژەیکێشاوە، کە تەنها قەیرانێکی سیاسی نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی راستەوخۆی
لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان هەیە، چونکە لە لایەک پرسی مووچە و شایستە
داراییەکان لەگەڵ بەغداد بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە
پەککەوتنی پەرلەمان بۆشاییەکی گەورەی یاسایی لە چاودێریکردنی دامەزراوەکان و
جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دروستکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌رێم به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
11:21 AM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09 -
قوباد تاڵەبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: بەڕێزتان بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێویستن
کوردستان 10:27 PM - 2026-07-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ماڵئاوایی لە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ژاپۆن کرد
کوردستان 07:47 PM - 2026-07-08 -
زانکۆی سلێمانی بەشداری پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە تایلەند دەکات
جیهان 05:52 PM - 2026-07-08






دابەزێنە

