riklam

هەنگاوێکی مێژوویی لە سلێمانییەوە؛ دۆسیەی تەندروستیی نەخۆشانی شێرپەنجە دەبێتە ئەلیکترۆنی

کوردستان 11:14 AM - 2026-05-18
د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا PUKMEDIA

د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا

شێرپەنجە

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق، نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی، ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو فرەزمان بۆ پاراستنی دۆسیەی پزیشکیی نەخۆشەکان رادەگەیەنێت و سیستمی کاغەزی بە تەواوی کۆتایی پێدەهێنێت، هاوكات ئامێرێکی نوێش بە بڕی 150 هەزار دۆلار بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژی نەخۆشەکان دابین دەکات.

د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاشکرایە نەخۆشخانەی هیوا یەکەم نەخۆشخانە بووە لەسەر ئاستی عیراق، کە بە سیستمی HIS کاریکردووە و توانیویەتی دۆسیەی نەخۆشەکان بە ئەلکترۆنی تۆماربکات و سیستمی کاغەزی لە نەخۆشخانەکەدا نەهێڵێت.

راشیگەیاند: خۆشبەختانە ساڵ لەدوای ساڵ هەنگاوی کرداریمان ناوە بۆ کەمکردنەوەی لۆد لەسەر نەخۆش و نەخۆشخانەکە و لەکۆتایدا توانیمان وەک یەکەم نەخۆشخانە لەسەر ئاستی عیراق ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە نەخۆشخانەکە دروستبکەین، کە سەرجەم ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجە کە لەلامان تۆمارن و کۆدیان هەیە کۆدەکاتەوە و هەر نەخۆشێک لە ئەپلیکەیشنەکەدا سەرجەم زانیارییە تەندروستییەکانی تۆماردەکرێت، لەڕووی چارەسەر و پشکنینەوە، لەوچوارچێوەیەشدا هەرکاتێک نەخۆشێکی شێرپەنجە سەردانی هەر نەخۆشخانەیەک بکات بەدەر لە نەخۆشخانەی هیوا یاخود سەردانی دەرەوەی وڵات بکات زانیارییەکان بەشێوەیەکی راست و دروست لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە لەگەڵ خۆی دەبات.

د.یاد نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەپلیکەیشنەکە سەرجەم شێوەزار و زمانەکانی تێدایە کە ئەمەش ئاسانکاری بۆ نەخۆشان و پزیشکەکانیش دەکات، هاوکات رێگریش لە ونبوونی پشکنینی نەخۆشەکان دەکات.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا راشیگه‌یاند: به‌ بڕی 150 هه‌زار دۆلار ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ دابینكراوه‌ كه‌ رێگری له‌ هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket