حەسەن کوێستانی پەیامبەری ئاشتی
بیروڕا 03:33 PM - 2026-05-17
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
یەکێک لە ناخۆشترین هەستەکانی مرۆڤ لەدەستدانی هاوڕێ و هاوخەبات و هاوسەنگەرەکانیەتی . راستە بەدرێژایی مێژووی دۆزی کورد سەدان هەزار ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەمان لەدەستچووە ، بەڵام هەندێ هەڤاڵ وهاوسەنگەرمان کاتێک لەدەست دەچن شوێن و مەکانیان تا ئەبەد پڕ نابێتەوە و هەمیشە لەهزرو یادەورییەکانماندا بە زیندوویی دەمێننەوە .
قەدەری ئێمەی کورد ئەوەیە هەموو مرۆڤەکانمان هەر لەدایکبوونیانەوە پرۆژەی شەهیدبوونن ، تاکو میللەتەکەشمان نەگاتە ئاواتی مافی چارەنووسی خۆی هیچ تێکۆشەرێکی کورد لەم قەدەرە بەدەر نیە . شەهیدبوونیش لەرێگای خەباتو تێکۆشانی نەتەوەییدا شەڕەفێکی گەورەیە و لە تۆماری مێژوودا دەنووسرێتەوە ، بەڵام زامە قووڵەکە لێرەدایە کاتێک سەرکردەیەک و پێشمەرگەیەکی ئازاو نەبەز کە لە دەیان داستانی پێشمەرگایەتیدا رووبەرووی دوژمن دەبێتەوە ، بەڵام دواتر بەدەستی براکانی خۆیەوە بە غەدر شەهید دەکرێ . چیرۆکی شەهیدبوونی سەرکردەی تێکۆشەری کورد کاکە حەسەن کوێستانیش یەکێکە لە لاپەڕە هەرە ڕەشەکانی شەڕی براکوژی ساڵانی نەگبەتی ناوەڕاستی نۆهەتەکان .
دوای ئەوەی شەهید کوێستانی و سەرکردایەتی یەکێتی گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کەوا ململانێی خوێناوی نیوان کورد لەدوای راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری کوردستان بێهوودە و ئازاربەخشە بۆ میللەتەکەمان و خەریکە ئەم شەڕە نەگرییسە دەسکەوتە مەزنەکەی راپەرینمان لەدەستبدات ، وەک پێشمەرگەو سەرکردەیەک کە دەیانو سەدان هاوڕێ وهاوسەنگەری بینی بە دەستی براکانیەوە شەهید دەبن ، ویستی بە هەنگاوێکی بوێرانە لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆ ١٧-٥-١٩٩٤ لەگەرمەی شەڕی خوێناوی براکوژیدا ببێتە پەیامبەری ئاشتی و ویستی ئاوێک بەم ئاگرەدا بکات و کڵپەی ئاگرەکە دامرکێنێتەوە . بەڵام ئەفسوس دەستی ڕەشی تیڕۆر لە بۆسەیەکی نامەردانەدا گیانی خۆی وشەش پێشمەرگەی دلێری لێسەندەوە .
لەم شەڕە نەگرییسەدا دەیانو سەدان پێشمەرگەی ئازاو قارەمانمان لەدەستدا ، کاک حەسەن کوێستانی یەکێک بوو لەو سەرکردە گەورانەی کە بە خەباتی خۆی گەیشتە ترۆپکی ئازایەتی وسەرکردایەتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە .
ئەو هەر لە بیستەکانی تەمەنیدا لەساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ دەرکەوتنی بڵێسەی خەباتی ژێرزەمینی و دامەزراندنی رێکخراوی کۆمەڵەی رەنجدەراندا هاتە کوڕی خەبات وتێکۆشانی کوردایەتی و لە رێکخستنە نھینیەکانی کۆمەڵەدا کادیرێکی بە جەرگ و ئازا لەناو جەماوەری دەڤەرەکەی خۆیدا دەستی بە کاری حزبی کرد . لەگەڵ ئاشکرابوونی هێڵی نهێنی رێکخستنی کۆمەڵە لە ساڵی ١٩٧٧ لەهەولێر کە دەیان نێکۆشەری رێکخستنە نهێنیەکەی هەولێر لەلایەن دەزگاکانی رژێمی بەعس دەستگییرکران ، ئەو لەگەڵ دەیانیتر لە ئەندامانی رێکخستنە نهێنیەکان خۆی شاردەوەو بۆ جێگرتنەوەی ئەو شڵەژانە جەرگبڕەی هێڵەکانی رێکسختنی هەولێر ، کۆمەڵەی رەنجدەران کۆمیتەی راپەڕێنی دامەزراندو سەرکردایەتییەکەی بە حەسەن کوێستانی سپێردرا ، کە ئەویش رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە رێکخستنەوەی هەڤاڵانی کۆمەڵە لە سنووری دەڤەری رواندز وچۆمان وناوچەکە .
ساڵی ١٩٧٩ کاتێک پەیتا پەیتا ئەندامانی رێکخستە نھینییەکان پەیوەندییان بە هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانییەوە دەکرد ، حەسەن کوێستانی یەکێک بوو لەوانەی شاری بەجێهێشت و چووە کۆڕی خەباتی شاخ و هەر زوو کرایە لێپرسراوی کۆمیتەی ئازادی ودواتر بووە رابەری سیاسی هەرێمی ٧ باڵەک ، لەدەیان شەڕی نەبەردیدا ئازایەتی خۆی سەلماند ئەوەش وایکرد بکرێتە لێپرسراوی عەسکەری مەڵبەندی ٣ ی یەکێتی لەساڵی ١٩٨٣ . هەر لەبەر ئازایەتی لەرووی عەسکەری ولێوەشاوەیی لەرووی سیاسییەوە ساڵی ١٩٨٤ لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی هەڵبژێریدرا ، ساڵی دواتریش کرایە لێپرسراوی مەڵبەنی سێی هەولێر .
دوای پرۆسە بەدناوەکەی ئەنفال وکیمیابارانی ناوچەکانی کوردستان وچۆڵبوونی بەرەکانی شەڕی دژی رژێمی بەعس ، لە کاتێکدا بێئومیدی باڵی بەسەر کوردستان بەگشتی کێشابوو ، ئەو لە خەبات نەکەوت و گۆڕەپانەکەی جێنەهێشت ، بەڵکو قارەمانانە رابەڕایەتی مەفرەزە پارتێزانەکانی یەکێتی کرد و سەرکردایەتی چەندین چالاکیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی خۆشناوەتی، باڵەکایەتی، کاروخ، قەندیل، دۆڵی ئاکۆیان، بێتواتە دەیان هەڵمەتی پێشمەرگانەی کرد کە بوونە هۆی سەرسوڕمانی دەزگاکانی بەعس لەمانەوەی چالاکی پێشمەرگە بەم گڕووتێنەوە .
لەئەیلولی ساڵی ١٩٩٠ کاک حەسەن بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردرا ، لە رۆژانی راپەرینی سەرتاسەری کوردستانیش لەساڵی ١٩٩١ رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ئازادکردنی ناوچەکانی شەقڵاوەو مەسیف وئۆردوگاکانی دەوروبەری هەولێر . لەکاتی گەڕانەوەی سوپای حەڕەس جەمهوری بەعسیش بۆ داگییرکردنەوەی کوردستان لەشەڕی دەستەویەخەی (کۆڕێ) نەبەردییەکی بێوێنەی نوواند ونەیهێشت سوپای بەعس بەوێدا تێپەڕێ .
کاتێک شەڕی خۆکوژی لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ سەریهەڵدا ، ئەو یەکێک بوو لە باڵە کۆترئاساکان کە هەرگیز لەگەڵ ئەو شەڕە خوێناوییەی برایاندا نەبوو بۆیە زۆر بە پەرۆش بوو بۆ راگرتنی ئەم شەڕە قێزەوننە و بەدەستپێشخەرییەک هاتە ناو مەسەلەکەوە هەوڵیدا بە راگرتنی شەڕو ئاساییکردنەوەی دۆخی کوردستان رۆڵێکی مێژوویی بگێڕێ وسەروەرییەک بۆ میللەتەکەی تۆمار بکات ، بەڵام بەداخەوە دەستی غەدر گەیشتە خۆی وشەش هەڤاڵی تێکۆشەر کە لەگەڵ خۆیدا بوون کەوتنە ناو بۆسەیەکەوە و شەهیدکران .
حەسەن کوێستانی وەکو سونبوڵێکی ئازایەتی و قارەمانییەتی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتە کاروانی شەهیدانی رێگای خەباتی گەلی کوردستان .
دروود بۆ گیانی کوێستانی و هەڤاڵەکانی .
PUKMEDIA
وێنەی سەعدی ئەحمەد پیرە و حەسەن كوێستانی:
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
04:53 PM - 2026-06-11 -
زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
02:51 PM - 2026-06-11 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی مام جەلال و ڕۆڵی لە شاخ و شاردا
10:12 AM - 2026-06-11
ئەمانەش ببینە
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
01:54 PM - 2026-06-11
پڕۆژەیەكی میدیایی هاوبەش پردی كەلتوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا دروست دەكات
11:21 AM - 2026-06-11
ئەمریکا ئێرانی بۆردومان کرد و تاران گەرووی هورمزی داخست
09:50 AM - 2026-06-11
چوار سەرۆکایەتییەکی عیراق کۆبوونەوە
10:45 PM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
جیهان 04:30 PM - 2026-06-11 -
لەپێناوی جۆگەیەکدا، رووبارێک مەفرۆشە
بیروڕا 04:20 PM - 2026-06-11 -
زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
کوردستان 02:51 PM - 2026-06-11 -
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
کوردستان 01:54 PM - 2026-06-11 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:28 AM - 2026-06-11 -
پڕۆژەیەكی میدیایی هاوبەش پردی كەلتوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا دروست دەكات
کوردستان 11:21 AM - 2026-06-11 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی مام جەلال و ڕۆڵی لە شاخ و شاردا
کوردستان 10:12 AM - 2026-06-11 -
سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی گەڕانەوە کوردستان
کوردستان 09:59 AM - 2026-06-11






.jpg)
دابەزێنە

